Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 22:22

له‌ ئێن بی ئەی پۆرتلاند ترایل بلێزێرز و فینیكس سانز براوه‌بوون

کوردستان TV
100%


لە خولی باسكەی تیپە پیشەگەرەكانی ئەمەریكای ناسراو بە ئێن بی ئەی، تیپی پۆرتلاند ترایل بلێزێرز سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە سەدوشەش خاڵ بەرامبەر بە سەدوچوار خاڵ لە تیپی لۆس ئەنجلۆس لێكەرزی میوانداری بردەوە.
 لە یاریەكەدا، یاریزانانی هەردوو تیپ لە ڕكابەریەكی بەهێزی یەكتری بوون بۆ تۆماركردنی خاڵەكان، تا لە كۆتاییدا، یاریزانانی پۆرتلاند توانیان بەسەر ڕكابەرەكەیان زاڵ بن و بە جیاوازی تەنها دوو خاڵ سەركەوتنیان بەدەستهێنا كە ئەمەش سێیەم بردنەوەی لەسەریەكی تیپەكە بوو لەم وەرزەی ئێن بی ئەی، یاریزان دامیان لیلارد ڕۆڵی كاریگەری لەم بردنەوەی پۆرتلاند بینی و چلویەك خاڵی لە یاریەكە تۆماركرد، لەو لاشەوە لیبرۆن جیمس ئەستێرەی لێكەرز سیی و یەك خاڵی بۆ میواندارەكان بەدەستهێناو تیپەكەشی سێیەم یاری لەسەریەكی لەم وەرزەی خولەكە دۆڕاند.
 
له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا تیپی فینیكس سانز له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ سه‌دودوازده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ نه‌وه‌دوپێنج خاڵ له‌ تیپی لۆس ئه‌نجلۆس كلیپێرزی میوانداری برده‌وه‌.
 له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا، فینیكس سانز به‌ شه‌ستویه‌ك خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ چلویه‌ك خاڵ له‌پێش كلیپێرز بوو، له‌ نیوه‌ی دووه‌میش ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی تیپی میوان به‌رده‌وام بوو تا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی به‌ جیاوازی حه‌ڤده‌ خاڵ به‌ سوودی خۆی ته‌واوكرد كه‌ ئه‌مه‌ش دووه‌م بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ بوو له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی، یاریزان دێڤین بۆكێر ئاستێكی به‌رزی له‌ ڕیزی فینیكس پێشكه‌شكردو سیی و پێنج خاڵی له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد، دی ئاندری ئایتۆنی هاوكاره‌كه‌شی سێزده‌ خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه‌ به‌ده‌ستهێنا، له‌ به‌رامبه‌ریشدا، یاریزان ماركوس مۆریس بیستودوو خاڵی بۆ كلیپێرز تۆماركردو تیپه‌كه‌شی دووچاری یه‌كه‌م دۆڕان له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ هات.
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.