بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر و لە قووڵیی 10 کیلۆمەتر لە ناخی زەویدا، لە باکووری شاری کەرکووک تۆمار کراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: کاتژمێر 7:28ـی بەیانیی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک لە سنووری شاری کەرکووک ڕووی داوە.
بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، گوڕی بوومەلەرزەکە (3.4) پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و لە قووڵیی (10) کیلۆمەتر لە ناخی زەویدا ڕوویداوە، هەروەها چەقی بوومەلەرزەکەش (25) کیلۆمەتر لە باکووری شاری کەرکووکەوە دوور بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.