Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:20

له‌باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئۆكلاهۆما ستی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر دنیڤەر ناگیتس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


 
لەركابەریەكانی بەشی رۆژئاوای خولی باسكەی پیشگەرانی ئەمەریكا، تیپی باسكەی ئۆكلاهۆما ستی بەئەنجامی سەدو بیست و دوو خاڵ بەرامبەر بەسەدو حەڤدە خاڵ سەركەوتنی بەسەر تیپی باسكەی دنیڤەر ناگیتس تۆماركرد.
 لەنیوەی یەكەمی یاریەكە ئاستی هەردوولا هاوسەنگ بوو، ئەم نیوەیە بەئەنجامی پەنجاو پێنج خال بۆ هەرلایەكیان بەیەكسان بوون تەواو بوو، لەنیوەی دووەم ئاست بەرزی یاریزانانی هەردوو تیپ درێژەی هەبوو، دواجار تیپی باسكەی ئۆكلاهۆما ستی توانی یاریەكە بەئەنجامی سەدو بیست و دوو خال بەرامبەر بەسەدو حەڤدە خاڵ لەتیپی دنیڤەر ناگیتس بباتەوە.  

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.