Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 16:49

ئیسرائیل بە مووشەك هێرشی كردە سەر شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا

کوردستان TV
100%

رژێمی بەشار ئەسەد بانگەشەی ئەوەی كرد كە ئیسرائیل بە مووشەك هێرشی كردووەتە سەر شاری دیمەشق پایتەختی سووریا.
ئاژانسی هەواڵی سانا سەربە رژێمی بەشار ئەسەد، لە هەواڵێكدا بانگەشەی ئەوەی كرد كە ئیسرائیل چەند مووشەكێكی ئاراستەی شاری دیمەشق كردووە. 
سانا ئاماژەی بەوەشكردووە، كە مووشەكەكان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانی سووریاوە تێكشكێندراون و دەنگی تەقینەوە بیستراوە.
لە هەواڵەكەی ئاژانسی سانادا هیچ زانیارییەك دەربارەی زیانی گیانی بڵاونەكراوەتەوە.
ئەوەش دەزانرێت كە لە شاری دیمەشق و ناوچەكانی دەوروبەری، سوپای ئەسەد و میلیشیاكانی نزیك لە ئێران بەتایبەت حیزبوڵڵای لوبنانی، نیشتەجێن.
لە ساڵی 2011ەوە كە شەڕی ناوخۆی سووریا دەستی پێكردووە تا ئێستا، ناوبەناو ئیسرائیل هێرش دەكاتە سەر سووریا و بنكە سەربازییەكانی رژێمی بەشار ئەسەد و میلیشیاكانی سەر بە ئێران، دەكاتە ئامانج.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.