Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 07:49

چۆن بەرگری لەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەكانی زستانە بەهێز بكەین ؟

کوردستان TV
100%

ئێمە لە وەرزی پاییزداین و كەمی ماوە و دەچینە ناو وەرزی زستانەوە كە بە نەخۆشییە گوازراوەكانی ناسراوە كە تووشی مرۆڤ دەبێت، بەتایبەتی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە.
لەنێو ئەم نەخۆشیانەدا ئەنفلۆنزا و هەڵامەت هەیە، ئەمەش لەكاتێكدایە نیگەرانی ئەوە هەیە كە ڕەنگە لە زستانی داهاتوودا گۆڕانكاری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەربكەوێت.
لەو بارەیەوە جولیا زومپانۆ پسپۆڕی بواری خۆراك دەڵێت: لە بەرامبەر ئەم نەخۆشیانەدا مرۆڤ دەتوانێت خۆی بپارێزێت بە بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش.
ماڵپەڕی كلینیكی تەندروستی كلیڤلاند لە زاری جولیاوە بڵاویكردووەتەوە، بەرزكردنەوەی بەرگری لەش لە زستاندا پێویستە، بەتایبەتی دوای گەڕانەوەی منداڵان بۆ قوتابخانە، هەروەها تێكەڵبوونی زۆر لەگەڵ هاوتەمەنەكانیان دەبێتە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆس، كە ئەوانیش لە بەرامبەردا دەیگوازنەوە بۆ ئەندامانی خێزانەكەیان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمەش پێویستی بە پاراستنی بەرگری لەشمان هەیە.
زومپانۆ كۆمەڵێك ئامۆژگاری پێشكەش كرد، لەوانە خواردنی سپێناخ و توو و ماستی یۆنانی بە تایبەتی، هەروەها سەوزە و میوە بە گشتی.
ئەو داوای لە خواردنی تۆوی چیا و كەتان كردووە، بەو پێیەی سەرچاوەیەكی سەرەكییە بۆ ترشی "ئۆمیگا 3"، دەزانێت كە دەتوانرێت ئەم تۆوانە بە تێكەڵكردنی لەگەڵ شەربەت و زەڵاتەدا بخورێت.
ئەم ترشانە بە یارمەتی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش ناسراون بۆ وەڵامدانەوەی هەوكردنەكان.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.