Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 02:42

جوانی و درەوشاوەیی پێستیش پەیوەندی بە خەوەوە هەیە

کوردستان TV
100%

پرۆفیسۆر دكتۆر محەمەد ئەمین ئاككۆیونڵو ، بەڕێوەبەری كلینیكیی كێشەكانی خەو و پسپۆڕی نەخۆشییەكانی سنگ لە نەخۆشخانەی زانكۆی مێدیكاڵ مێگا، رایگەیاند: ئەگەر مرۆڤ لە هەشت كاتژمێر كەمتر یاخود زیاتر بخەوێت، ئەوا تەمەنی كورت دەبێتەوە و دووچاری ژمارەیەك كێشەی تەندروستی دەبێتەوە.
پرۆفیسۆر دكتۆر محەمەد ئەمین لەبارەی كاریگەری كەمخەوی یان زۆرخەوتنەوە لەسەر تەندروستی دوا و سەرنجی خستە سەر ئەوەی كە كوالێتیی و ماوە و قوڵیی خەو ئێجگار گرنگن و گوتی: "قۆناغەكانی خەو بەسەر قۆناغی یەكەم، دووەم، سێیەم و قۆناغی REM پۆلین كراون، ئەگەر مرۆڤ ماوەی قۆناغی سێیەم و REMی خەوی كەم بێت و نەچێتە ناو خەوی قوڵەوە، ئەوا كاریگەری دەكاتە سەر كوالێتی خەو. بەهۆی ئەم گۆڕانكارییانەیش كێشەكانی یادگە، تێكچوونی هەستوسۆز، نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن و بەرزەپەستانی خوێن ناتواندرێت كۆنترۆڵ بكرێن. بۆیە كوالێتیی خەو، ماوەی خەو و چوونە ناو خەوی قووڵەوە ئێجگار گرنگن.
بەڕێوەبەری كلینیكیی كێشەكانی خەو و پسپۆڕی نەخۆشییەكانی سنگ بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی كە لە ئەگەری كەمخەوی و زۆرخەوتندا مەترسیی مردن زیاد دەكات، گوتی: ئەگەر مرۆڤ لە هەشت كاتژمێر كەمتر یاخود زیاتر بخەوێت، ئەوا تەمەنی كورت دەبێتەوە و دووچاری ژمارەیەك كێشەی تەندروستی دەبێتەوە. ئەگەر مرۆڤ لە حەوت كاتژمێر كەمتر بخەوێت زۆر كاریگەری دەكاتە سەر ژیانی و كێشە تەندروستییەكانی وەك نەخۆشییەكانی دڵ سەرهەڵ دەدەن، هەروەها ئەگەر لە نۆ كاتژمێریش زیاتر بخەوێت، مەترسیی مردن لەسەری زیاتر دەبێت.
پرۆفیسۆر دكتۆر محەمەد بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی كە تەنها لە خەودا لەش ژمارەیەك هۆرمۆنی گرنگ دەردەدات، گوتی: لە كاتی خەودا، لەش هۆرمۆنی گەشە دەردەدات. ئەم هۆرمۆنە بۆ منداڵان دەبێتە هۆی گەشە و نەشونما. لە كەسانی پێگەیشتوویشدا دەبێتە هۆی خۆنۆژەنكردنەوەی لەش، لەناوبردنی شانە تێكچوو و كۆنبووەكان و دروستبوونی شانەی نوێ. ئەگەر ئەم سیستەمە تێك بچێت مرۆڤ تووشی ژمارەیەك كێشەی وەك پیربوونی پێشوەختە، دروستبوونی چرچ و لۆچی پێست و سیپوونی سەر دەبێتەوە. تەنانەت جوانی و درەوشاوەیی پێستیش پەیوەندی بە خەوەوە هەیە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.