Erbil 7°C یەکشەممە 04 کانونی یەکەم 09:00

زانایان پێشبینی ده‌كه‌ن كیشوه‌رێكی زه‌به‌لاحی نوێ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی دروست ببێت

کوردستان TV
100%

كۆمه‌ڵێك زانای ئوستڕالی پێشبینییان كردووه‌ له‌ داهاتوویه‌كی دووردا كیشوه‌رێكی زه‌به‌لاحی نوێ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی دروست ببێت و شوێنه‌كه‌شی له‌نێو زه‌ریایه‌كی گه‌وره‌ی ئێستادا بێت.

كۆمه‌ڵێك زانا له‌ زانكۆی (كیرتن) له‌ شاری سیدنی ئوستڕالیا له‌ پێشبینییه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن: كیشوه‌ره‌كه‌ زۆر گه‌وره‌ ده‌بێت و ناوه‌كه‌شی (ئه‌ماسیا) ده‌بێت و شوێنه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر خاكی زه‌ریای هێمنی ئێستا، كاتی دروستبوونیشی دوای 200 یان 300 ملیۆن ساڵی تر ده‌بێت.

زاناكان هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: دوای 200 یان 300 ملیۆن ساڵی تر شتێك نامێنێ به‌ناوی زه‌ریای هێمن ئه‌و زه‌ریایه‌ی ئێستا به‌ته‌واوی وشك ده‌بێت، خاكه‌كه‌شی ده‌بێته‌ دروستبوونی كیشوه‌رێكی نوێی گه‌وره‌ له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا.

زاناكان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن: له‌نێوان هه‌ر 300 تا 500 ملیۆن ساڵدا كیشوه‌رێكی نوێ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی دروست ده‌بێت، بۆ نموونه‌ پێشتر له‌سه‌ر زه‌وی كیشوه‌رێك به‌ناوی بانگیا (Pangea) كه‌ 335 تا 175 ملیۆن ساڵ به‌ر له‌ ئێستا بوونی هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا بوونی نه‌ماوه‌ و بۆته‌ مێژوو.

زانا ئوستڕالییه‌كان به‌ به‌كارهێنانی بیردۆزه‌ی هاوشێوه‌كردن دروستبوونی كیشوه‌ره‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ئه‌ماسیایان سه‌لماندووه‌ كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش دوای له‌ناوچوونی زه‌ریای هێمن به‌ ته‌واوه‌تی.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.