Erbil 17°C ھەینی 02 کانونی یەکەم 13:04

پاڵه‌وانێیه‌تی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی كوردستان پاڵه‌وانێیه‌تی یانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان له‌شاری دهۆك  سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 6 ى 10 ى 2022 ده‌ستپێده‌كات له‌هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی دهۆك و تا ڕۆژی 8 ى 10 ى 2022 به‌رده‌وام ده‌بێت.
پاڵه‌وانێیه‌تی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان، بێچووه‌ شێران، خونچه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی كوڕان و كچان دێته‌ ئه‌نجامدان. 
به‌رێوه‌چوونی كاروچاڵاكی یه‌كێتییه‌ ناوه‌ندییه‌ وه‌رزشییه‌كان له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێرچاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه‌ به‌پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
5 ی 10 ی 2022

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.