Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 08:40

ڕێکخراوی هەنگاو: ناڕەزایەتییەکانی کوردستانی ئێران 23 کوژراو و 1138 برینداری لێکەوتۆتەوە

کوردستان TV
100%

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاماری کوژراو و بریندار و دەستبەسەرکراوان لە خۆپێشاندانەکانی کوردستانی ئێران دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە 23 کوژراو و هەزار و 138  بریندار هەن.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا تەنیا لە شارەکانی کوردستانی ئێران 23 کوژراو و هەزار و 138  بریندار تۆمار کراون.

ئاماژەی بەوەش داوە کە زیاتر لە 2 هەزار هاووڵاتیی کورد لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە شوناسی زیاتر لە 400 کەسیان ئاشکرا نییە.

هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو کە و لەو 400 کەسە 64 کەسیان ژن و 25 کەسیان مێردمنداڵن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.