Erbil 17°C سێشەممە 29 تشرینی دووەم 18:33

له‌ هیندستان یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ری چاندی گورچیله‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هیندستان سه‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ری چاندی گورچیله‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هیندستان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ نه‌خۆشخانه‌ی حكوومی (Safdarjung Hospita Anup Kumar) توانرا یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی گورچیله‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجام بدرێت.

ڕاشیگه‌یاند: نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ بۆ پیاوێكی ته‌مه‌ن 39 ساڵ ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ پێشتر چه‌ندانجار شۆردنی گورچیله‌ی ئه‌نجامداوه‌ و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش بوو چاوه‌ڕێی بوو به‌ نه‌شته‌رگه‌ری به‌شێك له‌ گورچیله‌یه‌كی هاوژینه‌ ته‌مه‌ن 34 ساڵییه‌كه‌ی پێ بدرێ.

ئه‌نووب كۆمار ئه‌و دكتۆره‌ی كه‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌ ده‌ڵێت: نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی حكوومی هیندستان بێته‌ ئه‌نجامدان و هه‌روه‌ها بۆ له‌مه‌ودواش چوار نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تیش هه‌مان نه‌شته‌رگه‌ری‌ ئه‌نجام ده‌دات.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدراوه‌ و ئێستا باری ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كه‌ زۆر باشه‌ جارێكی تر پێویستی به‌ شۆردنی گورچیله‌ و وه‌ك مرۆڤێكی خاوه‌ن گورچیله‌ی ئاسایی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.