Erbil 18°C چوارشەممە 28 ئەیلوول 06:16

ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی هه‌رێم

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك ڕوو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كان ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت.

ڕاشیگه‌یاند: پله‌كانی گه‌رما به‌ نزیكه‌یی 2 تا 3 پله‌ به‌رز ده‌بنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 10-8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شاره‌كانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: ئاسمان به‌گشتی ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێت له‌ تۆماره‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی.

ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند به‌ره‌و باكوری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و مه‌ودای بینینش له‌نێوان 10-9 كیلۆ مه‌تر ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

هەولێر: 34 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 35  پلەى سیلیزى

دهۆک: 33  پلەى سیلیزى

کەرکووک: 36  پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 37  پلەى سیلیزى

زاخۆ: 33  پلەى سیلیزى

سۆران: 34  پلەى سیلیزى

گەرمیان: 42  پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.