Erbil 18°C چوارشەممە 28 ئەیلوول 06:53

توندوتیژی خێزانی له‌ عێراق زیادی كردووه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ئاشكرای كرد كه‌ تۆماركردنی داوای یاسایی سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژی خێزانی له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر و مه‌ترسیدار به‌رزبۆته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئامارێك كه‌ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق (واع) بڵاوی كردۆته‌وه‌،‌ تۆماركردنی داوای یاسایی له‌ ساڵی 2021 بریتی بووه‌ له‌ 22 هه‌زار داوا، هه‌روه‌ها له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیش (2022) ژماره‌ی داوا یاساییه‌كان زیاتر بوونه‌ له‌ 10 هه‌زار داوای یاسایی.

به‌پێی ئاماره‌كه‌ داوا یاساییه‌كان له‌ دوو ساڵی ڕابردوودا زۆر زیاتر بوونه‌ ته‌نانه‌ت له‌ داوا یاساییه‌كانی سه‌رده‌می كۆڕۆنا و دوای خۆشی.

دادگاكانی عێراق به‌ درێژایی ساڵی 2021 نزیكه‌ی 19 هه‌زار داوای یاساییان سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژی ئافره‌تان تۆمار كردووه‌، له‌گه‌ڵ 1141 داوا له‌باره‌ی توندوتیژی دژی منداڵان، هه‌روه‌ها 2622 داواش تایبه‌ت بووه‌ به‌ توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ به‌ساڵاچووان.

له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیشدا داداگاكانی عێراق زیاتر له‌ 10 هه‌زار داوای یاساییان سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژییه‌كان تۆمار كردووه‌، كه‌ له‌نێویاندا 8 هه‌زار داوا له‌سه‌ر توندوتیژی بووه‌ دژی ئافره‌تان، 1700 داواش له‌سه‌ر‌ توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ به‌ساڵاچووان، هه‌روه‌ها 500 داواش له‌سه‌ر توندوتیژی بووه‌ دژی منداڵان.

له‌باره‌ی هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان، سه‌یف حاته‌م دادوه‌ری دادگای باری كه‌سی له‌ دیاله‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ده‌رهاوێشته‌كانی په‌تای كۆڕۆنا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر زیادبوونی كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناو خێزانه‌كان هه‌بووه‌ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی خراپبوونی باری گوزه‌ران و ژیان و كه‌مبوونی ده‌ستكه‌وتنی كار كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ش هۆكار بوونه‌ بۆ زیادبوونی ڕێژه‌ی توندوتیژییه‌كانی دژی خێزان و ئافره‌تان.

سه‌یف حاته‌م ئاماژه‌ی به‌ چه‌ند هۆكاریكی تریش دا كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان له‌ عێراقدا، ئه‌وانیش دۆخی ناسه‌قامگیری و زیادبوونی بێكاری و خراپی گوزه‌رانی ژیان و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و چه‌ند هۆكارێكی تریش.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.