Erbil 26°C چوارشەممە 05 تشرینی یەکەم 21:01

دواين بڕه‌ پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 گه‌یشت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند چه‌كی دوا بڕه‌ پاره‌ی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 گه‌یشتۆته‌ ده‌ستییان و هه‌فته‌ی داهاتوو به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌شی ده‌كه‌ن.

نه‌وزاد شێخ كامل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی ڕایگه‌یاند: چەکی دوا بڕە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 گەیشتۆته‌ دەستمان کە بریتییە لە بڕی (سی و چوار ملیار و شەش سەد و سیانزە ملیون و حەفتا و حەوت هەزار دینار).

ڕاشیگه‌یاند: بڕه‌ پاره‌كان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ به‌سه‌ر شاره‌كان دابه‌ش ده‌كرێن:-

سلێمانی/ هەشت ملیار و حەوت سەد و نەوەد و هەشت ملیون دینار.

هەولێر/ بیست و دوو ملیار و شەش سەد و هەشتا و حەوت ملیۆن دینار .

دهۆك/ سێ ملیار و سەد و بیست و هەشت ملیۆن و حەفتا وحەوت هەزار دینار .

نه‌وزاد شێخ كامل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌ دابه‌شكردنی ئه‌م بڕه‌ پارانه‌، کۆتایی بە دابه‌شكردنی پارەی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 دێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لە سەرەتای هەفتەی داهاتووه‌وه‌ دوای وەرگرتنی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت .

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.