Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 05:08

قوتابییه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی په‌روه‌رده‌ی راواندز خه‌ڵات كران

کوردستان TV
100%


 لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز، بەئامادەبوونی، قایمقامى قەزاى ڕواندز،  ،بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕواندز،سەرۆکی شارەوانیی ڕواندز،"ئةندازيار زانا هەڵگۆرد" وەکو بنەماڵەیی "م. هەڵگۆرد" و سەرپەرشتیاران و بەرپرسی بەشەکانی ناو دیوان و فەرمانبەران و کەسوکاری قوتابییان، حەوتەمین خەڵاتی ساڵانەى مامۆستا (هەڵگۆرد- بۆ پەروەردەو فێرکردن، بەسەر قوتابییانى یەکەم و دووەم و سێیەمى زانستیى و وێژەیى و نۆیەمی بنەرەتى، دابەش کرا. شایەنى ئاماژەکردنە وەکو نەریتێکی ساڵانە خەڵاتی (مامۆستا هەڵگۆرد_ بۆ پەروەردە و فێرکردن)، بەسەر قوتابییانی یەکەم و دووەم سێیەمی، سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز، دابەشدەکرێت،  ئەو نەریته بۆ حەوتەمین ساڵە، بەردەوامی هەیە. هیوادارین بەردەوام بن لەم جۆرە خەڵاتانە، بۆ ئەوەی ببێتە هاندانێکى گەورە بۆ نەوەى داهاتوو، هەر لە مەڕاسیمەکەدا خەڵاتێکی تر ئامادە کرابوو، لە لایةن خاوەنی(مارکێتی لێزان)،لە ڕواندز،ثيَشكةش بة سةركةوتووان كرا.
ناوی قوتابییانی یەکەم و دووەم و سێیەم (دوازدەیی ئامادەیی)، زانستیی و وێژەیی لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز، ساڵی خوێندنی (۲۰۲۱ـ ۲۰۲۲زایینی)
بـــــــەشــــــــی زانـــــســـتــــیــــی
یـــەکــــەمــــی ســــەر پـــــەروەردەی ڕوانـــدز
٭کارێز ڕەزاق عومەر، کۆنمرەیی(۹۷)
دواناوەندی(ڕواندز)ی تێکەڵاو.
بـــــــەشــــــــی زانـــــســـتــــیــــی
دووەمــــــی ســـــەر پـــــەروەردەی ڕوانــــــدز
٭بەهرە کەیفی حوسێن، کۆنمرەیی(۹٥)
دواناوەندی(ڕواندز)ی تێکەڵاو.
بـــــــەشــــــــی زانـــــســـتــــیــــی
ســـــێــــیـــــەمــــــی ســــەر پـــــەروەردەی ڕوانـــدز
٭سۆما یونس ئیبڕاهیم، کۆنمرەیی(٩٤)
دواناوەندی(ڕواندز)ی تێکەڵاو
بـــــــەشــــــــی وێــــــژەیــــــی
یــــــەکــــــەمــــــی ســـــەر پـــــەروەردەی ڕوانـــــدز
٭بەشدارئەسعەد مستەفا، کۆنمرەیی(۸۸)
ئامادەیى (وەرتێ)ى تیکەڵاو
 بـــــــەشــــــــی وێــــــژەیــــــی
دووەمـــــی ســــەر پـــــەروەردەی ڕوانــــدز
٭زاگرۆس خەسرۆ محەمەد، کۆنمرەیی(۸۲٫۸٦)
  دواناوەندى (ئاکۆیان)ى تیکەڵاو
 بـــــــەشــــــــی وێــــــژەیــــــی
ســــێــــیـــــەمــــی ســـــەر پـــــەروەردەی ڕوانــــدز
٭ بۆژان عارف جەمال، کۆنمرەیی(۸۲٫٥۷)
 دواناوەندى (نێرگز)ى وێژەیی کچان

ناوی قوتابییانی پۆلی (۹)ی  بنەڕەتی یەکەم و دووەم و سێیەم ، لە تاقیکردنەوەی نیشتمانی. لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز، ساڵی خوێندنی (۲۰۲۱ـ ۲۰۲۲زایینی)
یــــــەکــــــەمــــــی ســـــەر پـــــەروەردەی ڕوانـــــدز
٭ شارا  سەردار  ڕەسووڵ، کۆنمرەیی (۹۹)
دواناوەندی( ڕواندز)ی تێکەڵاو
دووەمــــــی ســـــەر پـــــەروەردەی ڕوانـــــدز
٭ساڤین سەلیم ئیبراهیم عەلی، کۆنمرەیی(۹۸)
قوتابخانەی (ئاریا)ی بنەڕەتی تێکەڵاو
دووەمــــــــی ســــــەر پــــــەروەردەی ڕوانــــدز
٭سەحەر عەبدولقادر محەمەد، کۆنمرەیی( ۹۸)
قوتابخانەی (شیا)ی بنەڕەتی کچان
دووەمــــــی ســـــــەر پــــەروەردەی ڕوانــــــدز
٭جوان ئەیوب عیسا، کۆنمرەیی ( ۹۸)
دواناوەندی (ڕواندز)ی تێکەڵاو
ســـــێـــــیــــــەمــــی ســـەر پـــەروەردەی ڕوانـــدز
٭ئەحمەد زبیر وسو حوسێن، کۆنمرەیی(۹٥)
قوتابخانەی(بەرزێوە)ی بنەڕەتی تێکەڵاو
ســــێـــــیـــــەمـــی ســــەر پـــــەروەردەی ڕوانـــدز
٭نیگا سەباح جەنگاوەر، کۆنمرەیی (۹٥)
دواناوەندی(نێرگز)ی وێژەیی کچان
ســـــێـــیــــەمــــی ســــەر پــــەروەردەی ڕوانـــدز
٭مافیار محەمەد عەلی، کۆنمرەیی (۹٥)
دواناوەندی  (ڕواندز)ی تێکەڵاو
ســـــێــــیـــــەمی ســــەر پـــــەروەردەی ڕوانــــدز
٭بەهات بەختیار محەمەدئەمین، کۆنمرەیی(۹٥)
دواناوەندی (ڕواندز)ی تێکەڵاو

چـــەنـــد وێـــســـتـــگـــەیـــەک لــە ژیــانی کــۆچـــکردوو مـــــامـــــۆســـــتـــــا هــــەڵـــگـــۆرد ئيـــراهـــیــم ڕوانــــدزی ئــە ســـتـــێـــرەیــەكــی گـــەشــــی ئــــاســــمــــانـــی كــوردایــەتـیـی و پـەروەردە و فـێــرکــردن لـه شـاری ڕوانــدز
ناوی (هەڵگۆرد برایم ئاغا حوسێن ئاغا ئەحمەد ئەفندی 
مەحموود ئاغا زانەویر ئاغا ڕەش ئاغا)یە. لە (۱ / ۷ / ۱۹٤۲ز) لە شاری ڕواندز، لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر لەدایکبووە، باوکیشی (برایم ئاغا) لە مامۆستا پێشەنگ و  یەکەمەکانی ڕوندز بووە، لە زۆربەی ڕێکخراوە سیاسییەکانی ئەو کاتە ئەندام بووە، وەک:حزبی هیوا، دواتر بووە بە لێپرسراوی ناوچەی(پ.د.ک)،بەم هۆیەش تووشی زیندان و ڕاگواستن بۆ خوارووی عێراق، بۆ شاری دیوانیە بوونەتەوە و ماوەیەکی زۆریش لە (نوگرە سەلمان)دا زیندانی کراوە. مامۆستا،هەڵگۆرد خوارزای ڕەوانشاد،(لەتیف نادر ئاغا)ە، تێکۆشەری ناسراوی شاری ڕواندز، کە یەکەم شانەی پارتیی لە ڕواندز دایمەزراندووە. م. هەڵگۆرد سێ براو سێ خوشکی هەبوون، بەناوەکانی: (لیوا هەندرێن، شەهید سیروان، شێروان)، لەگەڵ (مامۆستا خوناو، ڕەوانشاد هەتاو، مامۆستا چنار). ساڵی (۱۹٤۸ز)چووتە قوتابخانەی سەرەتایی، لە ناحیەی گەڵاڵە، ساڵی (۱۹٥٤ز) لە ڕواندز، چووەتە قوتابخانەی ناوەندیی، لەبەر زیرەکی و سەرکەوتنی لە پێشبڕکێی قوتابخانەکاندا، بە نوێنەرایەتیی یەکەمەکانی پارێزگای هەولێر، لە لایەن(مەلیک فەیسەڵی دووەم)ەوە، بڕوانامەی ڕێزلێنانی وەرگرتووە. ساڵی (۱۹٥۷ز) چووەتە خانەی مامۆستایانی (بەعقووبە)و لە ساڵی (۱۹٦۰ز)دا بڕوانامەی وەرگرتووە. ساڵی (۱۹٥۸ز)چووەتە ناو ڕێکخراوی (ی.ق.ک). لە(۱۲ / ۱۰ / ۱۹٦۰ز)دا لە دەرگەڵە بووەتە مامۆستا و دامەزراوە. ساڵی (۱۹٦۲ز) لە تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی پێنجەمی ئامادەییدا دەرچووە و بڕوانامەی بەکەلۆریایی بە دەست هێناوە، ساڵی (۱۹٦۷ز) لەگەڵ ڕەوانشاد (نەسرین حاجی لەتیف)دا، خێزانیان پێکەوە ناوە، دوایی خۆیان چوار کوڕ و دوو کچیان بۆ نیشتمان جێهێشتوون. بەناوەکانی
:(شێردل ـ ناسراو بە ملازم شێردل، دکتۆر زاگرۆس، م.ئارەزوو، م.دڵسۆز، مهندس زانا، دانا).لەسەر هەڵوێستی کوردایەتی لە(۱۰ / ٦ /۱۹٦۳ز)دا، دەستگیر کراوە و بۆ ماوەی (۸) مانگ و (٤)ڕۆژدا زیندان کراوە، هەروەها (سحب لید) کراوە، لە وەزیفە و چەند جارێکی دی  زیدانی کراوەو بۆ خوارووی عێراق لە بەناو دادگای عورفیی کەرکوک و بەغداد دا دادگایی کراوە و دوور خراوەتەوە و لە کاری پەروەردەیی دەرکراوە، ئەمانە لەبەر هەڵوێستی سیاسی وپەیوەندیکردنی (هەندرێن)ی برای بووە، بە شۆڕش. لەساڵی (۱۹٦٥ تا ۱۹٦۸ز)، قوتابیی (زانکۆی حیکمەی ئەمریکی)بووە، له بەغدا، دواتر ڕژێمی ئەو کات زانکۆکەی داخستووە. لە ساڵی(۱۹٦۳ز) بووتە ئەندامی ناوچەی ڕواندزی پارتیی دیمکراتی کوردستان. لە ساڵی (۱۹۷۰ز) و (۱۹۷۲ز)دا، بۆتە ئەندامی گۆنگرەی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، ساڵی (۱۹۷٤ز) ئاوارەی ئێران بووە و لە ئوردوگای زێوە بووە. ساڵی (۱۹۷۸ز) تاکو (۱۹۸۳ز) بووەتە بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی نەهێشتنی نەخوێندەواری، دواتر خولی مەشق و ڕاهێنانی بۆ (۲۳۷)مامۆستا کردۆتەوە.لە (۲۷ / ۱۰ / ۱۹۸٤)دا پەرتوکخانەی ڕواندزی دامەزراندووە، بە مۆڵەتی ژمارە(٤۱)لە هەموو عێراقدا. لەساڵی (۱۹۸۷ز) دوایی خۆپیشاندانەکەی ڕواندز، لەبەر گرتن و ڕاوەدونان، دوای ئەو هەموو خزمەتە، ناچار دەبێت واز لە وەزیفەی بهێنێت و بۆ بژێوی ژیان پەرتوکخانە و  قڕتاسییەی ڕواندز، لە هەولێر دەکاتەوە، ماوەیەکیش شوفێری تەکسی دەکات، تا ڕاپەڕینی (۱۹۹۱ز) دوای ڕاپەڕینیش ئاوارەیی ئێرن دەبێت و پاش ماوەیەک دێتەوە ڕواندز. ساڵی (۱۹۹۲ز) دەچێتەوە سەر وەزیفەکەی بە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە قەزاکانی :(ڕواندز ، چۆمان، سۆران، مێرگە سۆر). دەوری باڵایی هەبووە، لەکردنەوەی سەدان قوتابخانە، دەوری لە کردنەوەی پەروەردەکانی سۆران و مێرگەسۆر هەبووە. بەشداری چەندان کۆنفرانس و خوولی کردووە. سەدان خولی مەشق و ڕاهێنان و پێگەیاندنی بۆ مامۆستایان ڕێکخستووە. لە ساڵی (۱۹۹۷ز) دەبێتە لێپرسراوی  یەکەی سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی و دواتریش سەرپەرشتیاری یەکەم. لە ساڵی (۲۰۰۱ز) بە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی ڕواندز هەڵبژێردرا. لە(۱۹ / ۹ / ۲۰۰٦ز)دا، بە ناونیشانی سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی(أقدەم) خانەنشینکراوە. لە ساڵی (۲۰۰۷ز) چووەتەوە زانکۆ  لە (۲۰۱۱ز) بەکالۆریۆسی لە زانستە سیاسیەکان، لە زانکۆی (ساتکلیمنتس)دا بە دەستهێناوە.چەندین ساڵ سەرۆکی لقی سۆران ـ یەکێتیی مامۆستایان بووە. مرۆڤێکی ژینگە دۆست و شەیدای سەوزایی دارو درەخت بووە. هەر لە سەرەتاکانی لاوییدا شوفێری کردووە، بەڵام هەرگیز لە ژیانیدا سەرپێچی یاساکانی هاتوچۆیی نەکردووە. لە ٤ / ۷ / ۲۰۱٦ بە جەڵتەی دڵ گیانی پاکی سپارد، خزمەت و شانازییێکی زۆری بۆ نیشتمان و خۆشەویستانەی  بەجێهێشت، ژیان ئەو مرۆڤانە لە بیر ناکات. هەزاران سڵاو لەڕوحی پاکی.
ئا- كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.