Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 20:57

ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له‌ خۆپیشاندانه‌كانی كوردستانی ئێران گه‌یشته‌ شه‌ش كه‌س

کوردستان TV
100%


فواد قەدیمی هاوڵاتیی خەڵکی دیواندەرە کە لە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژانی ڕابردووی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرابوو، دوای سی ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، بەرەبەیانی ئه‌مرۆ چوارشەممە  لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە گیانی لە دەستدا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رایگه‌یاند: فواد قەدیمی کە لە بەشی سکەوە پێکرابوو لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی کەوسەر لەکۆما بووە.

فواد قەدمی ڕۆژی دووشەممە، لە کاتی ناڕەزایەتیی خەڵکی دیواندەرە بە کوژرانی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بریندار کرابوو. هەر ئەو ڕۆژە هاوڵاتییەکی دیکەی خەڵکی دیواندەرە بەناوی موحسین محەممەدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ئاماری رێكخراوه‌كه‌، لە ناڕەزایەتییەکانی سێ ڕۆژی ڕابردووی کوردستان لانی کەم 6 هاووڵاتی کورد لە شارەکانی دیواندەره (حاڵەت)، ئورمیە، پیرانشار، دێولان و سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منیه‌كانی ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.