Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 19:14

گۆڤارێکی بەریتانی ستایشی هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

گۆڤارێکی بەریتانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە کە هەرێمی کوردستان لەگەڵ گەشەسەندن و سەقامگیری و ئاسایشی نایاب خــاوەن سروشت و کولتوورێکی جوانی ئایینە جیاوازەکانە.

گۆڤاری ئێف دی ئای ئینتلیجێنس کـە بەشێکە لە مەگەزینینگی فاینەنشناڵ تایمزی بەریتانی ڕایگەیاند: هاندانەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بـۆ وەبەرھێنەرە بیانیەکان بێوێنەیە.

هاوکات د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەو ڕێسا و یاسا و ئاسنکارییانەی ڕوونکردۆتەوە کە حکوومەتی هەرێم بۆ وەبەرهێنەرە بیانییەکان ڕەخساندووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە زۆربەی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرە بیانییەکان کە لە کوردستانن لە بوارەکانی نەوت و گاز و پترۆکیمیاویدا کار دەکەن.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بۆ گۆڤارەکە ئاماژەی بەو ئاسنکاریەش دا کە لە یاسای وبەرهێناندا دیاری کراوە و وەبەرهێنەرە بینانییەکان دەتوانن ببن بە خاوەن موڵک لە کەرتی وەبەرهێناندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.