Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 04:44

شەش هۆكار هەن بۆ ئەوەی واز لە كۆلا بهێنیت

کوردستان TV
100%

ئەگەر تۆ ناوی بنێیت سۆدە، كۆلا یان شتێكی تر، دەبێتە هۆی یەك ئەنجام: خراپە بۆ تەندروستیت، هەروەها سەد هۆكار هەیە بۆ جێهێشتنی، بەڵام زۆرێك ناتوانن بە هۆكاری تر وەك تامە خۆشەكەی جێی بهێڵن.
لەوبارەیەوە ماڵپەڕی (beaumont) لەسەر كاروباری تەندروستی دەڵێت، كۆلا جۆرێك لە ئاژاوە لە جەستەدا دروست دەكات، لەڕێگەی ئەوەی كە بە كالۆری بەتاڵ ناسراوە، كە لەوانەیە ببێتە هۆی پووكانەوەی ئێسك.
سایتەكە پێداچوونەوەی بە 6 هۆكاردا كردووە كە داوای وەستاندنی خواردنەوەی سۆدە یان كۆلا دەكات كە بریتییە لە..
كێشی لەش زیاد دەكات..
 لەبەر ئەوەی سۆدە هیچ بەهایەكی خۆراكی تێدا نییە، ئەو كالۆریانەی بەكاریدەهێنیت (نزیكەی 140 كالۆرییە لە هەر پاكەتێكدا) كە كالۆری بەتاڵن، واتە سوود بە جەستە ناگەیەنن و بە شێوەی چەوری لە ناوچەی كەمەردا كۆدەبنەوە و كێشی لەش زیاد دەكەن .
كاریگەری لەسەر گەدە..
 سۆدە ترشی تێدایە كە كاریگەری لەسەر تەواوی گەدە هەیە، هەروەها دەبێتە هۆی خورانی ناوپۆشی گەدە، هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی كە بە دڵەكزێ و گەڕانەوەی ترش ناسراوە، واتە پێچەوانەی ڕۆیشتنی ترشی گەدە بەرەو ئەو بۆرییەی كە قوڕگ بە گەدە دەبەستێتەوە ، كە بریتییە لە سورێنچك.
زیان بە ددانەكان دەگەێنێ ..
 ئەو ترشەی كە لە سۆدەدا هەیە دەبێتە هۆی وەرینی مینای ددان، واتە ڕووی دەرەوەی ڕەقبوونی ددانەكان، هەروەها بڵاوبوونەوەی پووكی ددانەكان، هەروەها توێژینەوەیەك دەریخستووە ئەو ددانانەی كە بۆ ماوەی 48 كاتژمێر بەر بەرهەمەكانی سۆدە كەوتوون 5 لەسەدی كێشیان لەدەست دەدەن.
شەكری زیادە ..
 بە تێكڕا دەبەی سۆدە زیاتر لە 40 گرام شەكری تێدایە كە یەكسانە بە 10 كەوچكی چا شەكر.
شەكری زۆربەی سۆداكان لە شەربەتەكەی گەنمەشامی فرۆكتۆزی بەرزەوە دێت، شیرینكەرەوەیەك كە لە خواردنەوە گازییەكان بەكاردێت و قورسترە بۆ جەستە بۆ گۆڕانكاری (گۆڕینی خۆراكی هاتوو بۆ وزە) لە چاو شەكری ئاسایی.
شێداركردنی جەستەت..
 ئەو كافاینەی لە خواردنەوە گازییەكاندا هەیە میزهەڵگرە و دەتوانێت ببێتە هۆی وشكبوونەوە، جگە لەوەش كاتێك خواردنەوەی سۆدە دەبێتە خوو، بە شێوەیەكی كردەیی بە واتای گۆڕینی ئاوی گرنگ بە خواردنەوەی سۆدە دێت.
زیان بە ئێسكەكان دەگەێنێت ..
 ترشی فۆسفۆریكی ناو سۆدە وادەكات جەستەت قورس بێت لە هەڵمژینی كالیسیۆمدا، ئەمەش دەبێتە هۆی پووكانەوەی ئێسكەكان.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.