له‌مێژووی مۆسیقای كوردی دا ، گه‌لێك هونه‌رمه‌ندی مۆسیقاژهنمان هه‌یه كه توانیویانه به‌پێی توانا و زانستی مۆسیقا به‌ده‌یان كاری هونه‌ری پێشكه‌ش بهنهتهوهكهیان بكه‌ن و ، به‌ده‌ست و په‌نجه نه‌رم و نیانه مۆسیقیهكانیان هاوكار و پشتیوانی زۆر له‌هونه‌رمه‌ندانی ده‌نگبێژ و خۆشخوان بن ، له‌ڕووی ژه‌نینی مۆسیقا ، ئاواز دانان و ئاماده‌كردن و دابه‌شكردنی مۆسیقاوه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌و هونه‌رمه‌نده ژه‌نیاره مۆسیقیانه ، وه‌ك هه‌ستێكی به‌رپرسیارانه‌و دڵسۆزانه‌و خه‌مخۆرانه ، له‌هه‌وڵی دروستكردنی تیپی مۆسیقادا بوون بۆ منداڵان و كیژو كوڕانی وڵات، یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه ماوه‌ی نیوسه‌ده‌یه لهوڕێگاپیرۆزهی هونه‌ردا خزمه‌ت ده‌كات ، چ ئه‌وكاته‌ی له ناو زێد‌و نیشتمانه‌كه‌یدا بووه و ، چ له‌هه‌نده‌رانیش به‌هه‌مان شێوه قۆڵی دڵسۆزیی لێهه‌ڵماڵیوه و تێكۆشاوه له‌پێناو به‌رزڕاگرتنی هونه‌ری مۆسیقا و ئاواز و گۆرانی كوردی ، ئه‌ویش هونه‌رمه‌ند ( شاكر سابیر ڕواندزی ) یه .
لهپایتهختهكهی میرنشینی سۆران، لانكه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و ، هونه‌ر و مۆسیقا و ئه‌ده‌ب، له‌ناو ژینگه پاك و بێگه‌ردو دڵڕفێنه‌كه‌ی شاری ڕواندز، هونه‌رمه‌ند ( شاكر سابیر ته‌ها) یان ( شاكر سابیر ڕواندز) ی له‌ساڵی (1956) چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه،
هونه‌رمه‌ند شاكر سابیر ، قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌ڕواندز و ، ئاماده‌یی كشتوكاڵی له‌شاری هه‌ولێر ته‌واو كردووه.
ژینگه و كه‌ش و هه‌وا سازگار و ده‌وڵه‌مه‌ندی شاری ڕواندز له‌هه‌موو كایه‌كانی ژیانه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌نگی هونه‌رمه‌ندانی به‌رزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌ڕێی له‌ڕادیۆی كوردی به‌غدا و ، كاره به‌رزو به‌نرخ و هه‌ست بزوێنه‌كانی تیپی مۆسیقای سلێمانی و باواجی و هه‌ولێر ، كاریگه‌ریی بێ ئه‌ندازه‌یان له‌سه‌ر هه‌ستی هونه‌رمه‌ند داناوه كه هه‌نگاو هه‌ڵگرێت بۆ نێو دنیا پیرۆزه‌كه‌ی هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی كوردی .
ده‌ستپێكی هاتنه ناو دنیای هونه‌ر له‌ساڵی (1969) بووه، هونه‌رمه‌ند له‌ساڵی (1969 تا 1971) وه‌ك ئه‌كته‌رێكی چالاك له‌بواری نواندندا به‌شداری چه‌ند كارێكی نواندنی كردووه.
دوای كاری نواندن حه‌زو خولیایه‌كی دیكه په‌لكێشی ده‌كات و بۆ هونه‌ری مۆسیقاژه‌نین، له‌ساڵی (1971 تا 1974) ده‌بێته ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای یه‌كێتی مامۆستایان له‌ڕواندز، به‌شداری ته‌واوی كار‌و چالاكییه هونه‌رییه‌كانی یه‌كێتی مامۆستایان ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول ، هونه‌رمه‌ند وه‌ك هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ، خۆی له‌به‌ره‌ی گه‌له چهوهساوهكهیدا بینیوه‌ته‌وه‌و ، ڕووده‌كاته شاخ و ده‌بێته پێشمه‌رگه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ند، په‌یوه‌ندی به‌ڕادیۆی شۆڕشه‌وه ( ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان) ده‌كات و ، له‌ڕادیۆ هونه‌رمه‌ند شاكر سابیر ڕواندزی ده‌بێته سه‌رپه‌رشتیاری تیپی مۆسیقای ( دیلمان) له‌وماوه‌یه‌دا به‌ده‌یان سروودی نیشتمانی و شۆڕشگێڕی بۆ ڕادیۆ تۆمارده‌كات.
دوای نسكۆ هونه‌رمه‌ند شاكر سابیر ڕواندزی ده‌گه‌ڕێته‌وه شاره جوانه‌كه‌ی ڕواندز و ، درێژه به‌ژیانی تایبه‌تی و كار و چالاكی هونه‌ریی ده‌دات .
له‌ڕێكه‌وتی ( 20/8/1977) به‌هۆی دڵسۆزانه‌ی شاعیر و نووسه‌ر ( فه‌رید زامدار 1/7/1952_ 21/7/2019) و ڕۆڵی كاریگه‌ر ده‌بینێت، له‌دامه‌زراندنی به‌شی كۆمه‌ڵ و هونه‌رو وێژه‌ی كوردی له‌ڕواندز ، له‌ڕووی ڕاپه‌ڕاندنی كاره كارگێڕییه‌كان و وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی كاركردن ، سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی به‌شی كۆمه‌ڵ و هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی سێ كه‌سییه‌وه كه‌له‌م به‌ڕێزانه پێكهاتووه ( شاكر سابیر ڕواندزی( سه‌رۆكی ده‌سته‌كه ) بووه ، سه‌ردار محه‌مه‌د عه‌لی و دڵشاد ته‌ها ) ده‌كرێته‌وه،
كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و هونه‌رو وێژه‌ی كوردی له شاری ڕواندز گوڕ‌و تینێكی زیاتر ده‌دات به‌گه‌شه‌كردن و پێشخستنی هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی .
هونه‌رمه‌ند شاكر سابیر ڕواندزی ، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له‌ناو كۆمه‌ڵ درێژه به‌كاروچالاكی هونه‌ری ده‌ده‌ن و، وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ژه‌نیار ڕۆڵێكی گرنگ و به‌رچاوی هه‌بووه له پێگه‌یاندنی كیژان و كوڕانی موزیكژه‌ن ، هه‌روه‌ها تیپێكی مۆسیقا له كچان و كوڕان له ناوه‌ندی لاوان ( مركزالشباب) ی شاره‌كه‌ی پاشای گه‌وره پێكهێناوه‌و ، به‌شداری چه‌ندین ئاهه‌نگ و فیستڤاڵ و بۆنه‌كانیان كردووه، دیارترینیان فیستڤاڵی لاوان بووه له‌شاری سلێمانی له‌ساڵی (1983) كه پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێناوه له‌سه‌ر بڕیاری لیژنه‌ی دادوه‌ری فیستڤاڵ كه ئه‌م هونه‌رمه‌نده مۆسیقیانه بوون ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی ، خالید سه‌ركار و فره‌نسیس داود) پله‌ی یه‌كه‌می فیستڤاڵیان پێ به‌خشیون، هونه‌رمه‌ند وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری له‌كۆمه‌ڵ و هونه‌ر و وێژه دهمێنێتهوهتا ده‌گوازرێته‌وه بۆ ( تیپی هونه‌ره میللییه‌كانی هه‌ولێر) ، هونه‌رمه‌ند شاكیر سابیر له‌ناو تیپی ناوبراودا وه‌ك موزیكژه‌نێك ڕۆڵێكی كار‌و به‌رچاوی ده‌بێت له ئاهه‌نگه‌كانی تیپی هونه‌ره میللییه‌كان، به‌هه‌ست و سۆزه هونهرییهكهیی و ده‌ست و په‌نجه و كه‌مانچه‌كه‌ی هاوكارو پشتیوانی زۆرێك له هونه‌رمه‌ندو گۆرانیبێژانی وه‌ك ( تایه‌ر تۆفیق ، شه‌ماڵ سائیب ، باكووری ، فوئاد ئه‌حمه‌د ، جه‌لال سه‌عید و نیزام شكور و ...تاد) ده‌بێت ، وه ڕۆڵێكی كارا ده‌بینێت له تۆماركردنی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان ( فوئاد ئه‌حمه‌د ، جه‌لال سه‌عی و زیاد ئه‌سعه‌د) بۆ ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك ، له‌تیپی هونه‌ره میللییه‌كانی هه‌ولێر هونه‌رمه‌ند ئاواز بۆ تابلۆیه‌ك به‌ناوی ( كۆچهرێ) داده‌نێت.
هونه‌رمه‌ند به‌ڕۆحێكی خه‌مخۆریی بۆ هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی ،به‌ئه‌ركی سه‌رشانی زانیوه كه‌ده‌بێت خزمه‌تی زۆرتر بكات و ، كچ و كوڕانی وڵاته‌كه‌ی به‌هونه‌ری مۆسیقا ئاشنا بكات، له‌وپێناوه‌دا له‌ساڵی (1983 تا به‌رله‌وه‌ی بڕواته شاری به‌غدا واته ساڵی 1987) له ناوه‌ندی لاوانی هه‌ولێر ( مركزالشباب) چه‌ندین خولی مۆسیقای كردۆته‌وه و زۆر له‌قوتابی و فێركاری پێگه‌یاندووه.
هونه‌رمه‌ند شاكیر سابیر ڕواندزی ، بۆمه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری زیاتر به‌شێوه‌ی ئه‌كادیمیی له‌سه‌ر هونه‌ری مۆسیقا ساڵی ( 1987) بۆ خوێندن له‌په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان ڕوو ده‌كاته شاری به‌غدا و له‌ساڵی (1991) بڕوانامه‌ی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا به‌ده‌ست دێنێت،
له‌ماوه‌ی ساڵانی خوێندنی وه‌ك قوتابیه‌كی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان ، هونه‌رمه‌ند وه‌ك ژه‌نیارێكی ئامێری ( ڤیۆلۆن) له تیپی هونه‌ره میللییه‌كانی شاری به‌غدا ، كاری له‌گه‌ڵ زۆر له‌هونه‌رمه‌نده گۆرانیبێژه ناوداره‌كانی عێراقی ئه‌وسه‌رده‌مه كردووه و ، به‌شداری چه‌ندین ئاهه‌نگ و تۆماركردن بۆ ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا كردووه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان ( یاس خچر ، فازڵ عه‌واد ، ریاز ئه‌حمه‌د، ڕه‌زا خه‌یات ، كازم ساهیر و حسێن نیعمه) ، به‌ده‌ست و په‌نجه هونه‌رییه به‌رزه‌كه‌ی جێی خۆی له‌ناو تیپی هونه‌ره میللییه‌كانی به‌غدا و سۆز و ئاوازی ئه‌و هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌بانه كرۆدته‌وه،
له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره هونه‌رییانه له‌به‌غدا ، هونه‌رمه‌ند كار له‌سه‌ر دوو تابلۆی هونه‌ری ده‌كات و ئاوازییان له‌سه‌ر داده‌نێ ، به‌ناوه‌كانی ( بوكی كوردستان و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی ) ئه‌و دووتابلۆ هونه‌رییه هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی تیپی هونه‌ره میللییه‌كانی به‌غدا ئه‌نجام ده‌دات.
دوای ته‌واوكردنی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا له‌ساڵی (1991) هونه‌رمه‌ند ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاری هه‌ولێر ، له‌ساڵی (1992) هونه‌رمه‌ند ڕووده‌كاته هه‌نده‌ران و له‌وڵاتی (دانیمارك) نیشته‌جێ ده‌بێت،
هه‌رچه‌نده ژیانی غوربه‌ت و نامۆیی ده‌ردێكی كوشنده‌یه بۆ مرۆڤ ، به‌تایبه‌تی بۆ كه‌سێكی هه‌ست ناسكی وه‌ك هونه‌رمه‌ند ..! مردنێكی له‌سه‌ره‌خۆیه ، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند شاكر سابیر ڕواندزی ، له‌ئه‌وروپا و له‌نێو ئه‌و ژیانه نامۆییه‌دا، وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌رشانی نه‌كه‌وتۆته به‌ر ههورازو نشێوه‌كانی غوربه‌ت ، به‌ڵكو زۆر دڵسۆزانه به‌هه‌ستی هونه‌ریی و به‌ئامێره شیرینهكهیی ( ڤیۆلۆن) جارێكی دیكه هاتۆته‌وه گۆڕه‌پانی هونه‌ری ، له‌هه‌نده‌رانیش وه‌ك ژه‌نیارێكی كوردی تاراوگه ڕۆڵی هه‌بووه له ئاهه‌نگ و یاد و بۆنه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ، له‌زۆربه‌ی كۆنسێرت و ئاهه‌نگه‌كاندا به‌خۆیی و كه‌مانچه‌كه‌ی هاوڕێ و هاوسۆزو پشتیوانی ده‌نگ و هونه‌ری هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك ( هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه حه‌مه جه‌زا ، تایه‌ری خه‌لیلی ، خاتوو هێڤی و ئه‌یاد حسێن ) بووه،
له‌ڕێی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه پرسیارێكم له‌هونه‌رمه‌ند شاكر سابیر كرد ، سه‌باره‌ت به ئاواز دانان بۆ هونه‌رمه‌ندان و تائێستا چه‌ند ئاوازت داناوه..؟! ، له‌وه‌ڵامدا پێی ڕاگه‌یاندم ( ڕاسته من ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدام ، هه‌میشه به حورمه‌ت و خۆشه‌ویستییه‌وه له هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌م ڕوانیوه‌و تاو ئه‌وجێیه‌ی بۆم كرابێت و ده‌رفه‌تم بۆ ڕوخسابێت ، له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات درێغیم نه‌كردووه و كاری هونه‌ری خۆمم ئه‌نجام داوه ، من وه‌كو ژه‌نیارێك خۆم به‌ئاواز دانه‌ر دانانێم ، به‌ڵام كارم له‌سه‌ر دابه‌شكردن و دروستكردنی ڕسته‌ی مۆسیقا و سۆڵۆ بۆ كه‌مانچه بۆ گۆرانییه‌كان كردووه ، له‌وبواره‌دا زۆر كارم كردووه، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم له‌هه‌نده‌ران ( سی دیهكی 12 تراك) بۆهونه‌رمه‌ندی ڕۆژائاوای كوردستان ( عه‌بدۆ وه‌سۆ) ئه‌نجام داوه ، كه هه‌ر (12) تراكهكه كاری ئاماده‌كردن و دابه‌شكردنی مۆسیقاكهم له‌ئه‌ستۆ گرتووه ) (1) .
له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ندین ساڵه‌ی ژیانی تایبه‌تی و هونه‌ریی له وڵاتی دانیمارك ، هونه‌رمه‌ند چه‌ندجارێك گه‌ڕاته‌وه هه‌رێمی كوردستان و بهزێدهكهی شاری ڕواندز و هاوڕێ هونهرمهندانهكانی شادبۆته‌وه و كاری هونه‌ری ئه‌نجامداوه ، له‌ساڵی (2010) به‌هاوكاری تیپی مۆسیقای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ره‌كانی موزیكی شاری هه‌ولێر ، هونه‌رمه‌ند له‌هۆڵی ( پێشه‌وا) له‌ناو دیوانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، كۆنسێرتێك به‌ناوی ( ئاوازه زێرینه‌كان) ئه‌نجام ده‌دات، خودی هونه‌رمه‌ند ( مایسترۆ و سۆلێستی ) تیپی مۆسیقا بووه، ئه‌وبه‌رهه‌مانه‌ی له‌و كۆنسێرته‌دا پێشكه‌شی كردوون، گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و سۆز‌و ئاوازه ڕه‌سه‌نانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی دهنگخۆشهوه خوێندراون و به‌ده‌ست و په‌نجه‌ی هونه‌رمه‌ندان له‌نێوان ساڵانی ( 1970 تا 1985) ژه‌نراون،هونه‌رمه‌ند مه‌به‌ستی بووه جارێكی دیكه ئه‌و میلۆدی و ئاوازه پڕ جۆش و خرۆش و هه‌ست و نه‌ست بزوێنانه جارێكی دیكه بیداته‌وه به گوێ و هه‌ستی بیسه‌ران كه ئه‌و هونه‌ره به‌رزو شیرینانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه لهیادهوهرییاندا به‌جوانی و پیرۆزی ماونه‌ته‌وه.
هونه‌رمه‌ند شاكر سابیر ڕواندزی له‌باری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، هاوسه‌رگیری كردووه و به‌ربوومی ئه‌و ژیانه هاوبه‌شه ، په‌روه‌ردگار ( 3) منداڵی پێ به‌خشیوه، تائێستاش هونه‌رمه‌ند له‌هه‌نده‌ران ده‌ژیی، وێڕای هیوای ژیانێكی پڕتهندروست و ته‌مه‌ندار ، هیوای به‌رده‌وامبون و سه‌ركه‌وتنی زیاتر له‌كاره هونه‌رییه‌كانی بۆده‌خوازم و سڵاو له‌مێژووی پڕ كۆشش و تێكۆشانی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند شاكر سابیر ڕواندزی.
جه‌مالی ده‌لاك ، 8/5/2022 هه‌ولێر.
سه‌رچاوه :
(1) سوپاس و پێزانینی بێ پایانم بۆ هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار ( شاكر سابیر ڕواندزی ) له رۆژی پێنج شه‌ممه ،ڕێكه‌وتی (29/4/2022) له‌ڕێی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دامه‌وه و زانیاری پێ به‌خشیم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.