Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 20:58

ڕێکان محەمەد ئەلبوومی کۆپی پێست بڵاودەکاتەوە

کوردستان TV
100%


وەک کانییەکی لە بن نەهاتوو (ڕێکان محەمەد) کار و پڕۆژەی هونەری ئامادەیە، تەنانەت هەموو ساڵێک بە چەندین بەرهەم دێتەوە ژوانی عاشقانی هونەرەکەی.
لە ڕۆژانی ڕابردووشدا هونەرمەند (ڕێکان محەمەد) لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی دا به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی ڕایگەیاند" ئێستا کۆتایی بە ئەلبوومێکی نوێی هێناوە، کە ٢٠ تراکی لەخۆوە گرتووەو ناوی ناوە (کۆپی پێست) و لە سۆدیۆی ئۆکتاف تۆمار کراوە، کە چەندین بەرهەمی بەپێز لەو ئەلبوومەدا دەبینرێت، کە بەشێکیان فۆلکلۆرن و چەند گۆرانیەکیش وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی، کە هەر خۆی تێکستی گۆرانییەکانی نووسیووە".
هونەرمەندی ناوبراو جگە لەوەی کە سترانبێژێکی دیار و بەرچاوە لە کۆڕی هونەری گۆرانی گوتندا، ئاوازدانەر و تێکست نووسێکی خاوەن ئەزموونیشە و جار جارەش بە ئۆرگەکەی دەستی گۆرانی بۆ جوانی و عەشق و دڵداری و ژیانی نامۆیی خۆی دەچڕێت.
بڕیاریشە لە ١٦ـی ئابدا ئەلبوومە تازەکەی بکەوێتە بەرگوێی بیسەران و عاشقانی گۆرانی کوردی.
جێگەی باسە، سەنتەری ڕێبوار بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمە هونەرییەکان ئەو ئەلبوومە تازەیەی پێشکەش بە گوێگران و جەماوەری هونەردۆستی هەولێر دەکات و بڕیاریشە هونەرمەندی ناوبراو لە هەر شوێنێک چاوی بە هەوادارانی بکەوێت ئەلبوومەکەی وەک دیارییەک پێشکەش بکات.
ئا- كامران

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.