Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 09:48

ڕێکان محەمەد 20 تراکی گۆرانی ئامادەیە

کوردستان TV
100%


وەک کانیەکی لە بن نەهاتوو (ڕێکان محەمەد) کار و پڕۆژەی هونەری ئامادەیە، تەنانەت هەموو ساڵێک بە چەندین بەرهەم دێتەوە ژوانی عاشقانی هونەرەکەی.
لە ڕۆژانی ڕابردووشدا هونەرمەند (ڕێکان محەمەد) لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی دا به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی ڕایگەیاند"ئێستا کۆتایی بە ئەلبوومێکی نوێی هێناوە، کە ٢٠ تراکی لەخۆوە گرتووەو چەندین بەرهەمی بەپێزیش لەو ئەلبوومەدا دەبینرێت، کە بەشێکیان فۆلکلۆرن و چەند گۆرانیەکیش وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی، کە هەر خۆی تێکستی گۆرانیەکانی نووسیووە".
هونەرمەندی ناوبراو جگە لەوەی کە سترانبێژێکی دیار و بەرچاوە لە کۆڕی هونەری گۆرانی گوتندا، ئاوازدانەر و تێکست نووسێکی خاوەن ئەزموونیشە و جار جارەش بە عودەکەی دەستی گۆرانی بۆ جوانی و عەشق و دڵداری و ژیانی نامۆیی خۆی دەچڕێت.
بڕیاریشە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەلبوومە تازەکەی بکەوێتە بەرگوێی بیسەران و عاشقانی گۆرانی کوردی.
ئا- كامران
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.