له‌ناو میلله‌تی كورد دا گه‌لێك هونه‌رمه‌ندی به‌توانا و خۆبه‌خش و خۆنه‌ویست و دڵسۆزمان هه‌یه ، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌هه‌وڵی خۆ دروست كردن‌دا بوون له‌پێناو پێشكه‌وتن و سه‌رخستنی هونه‌ری ئاواز و مۆسیقا و گۆرانیدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌رچووی هیچ قوتابخانه یان په‌یمانگایه‌كی ئه‌كادیمی بن، به‌ڵام له‌ڕووی خه‌مخۆریی و دڵسۆزییان بۆ هونه‌ر تێكۆشاون و تا بوونه‌ته ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش و به‌هه‌ست و ده‌ست و په‌نجه ناسك و لێوڕێژ له‌هونه‌ری ڕه‌سه‌ن ، خۆیان ناساندووه و له‌ڕێی هونه‌ره‌كه‌یانه‌وه بونه‌ته هاوكار و پشتیوانی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌یان و هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ، نموونه‌ی ئه‌و به‌هره‌دار و هونه‌رمه‌نده به‌رزو لێهاتوانه‌مان گه‌لێك زۆرن ، له‌ده‌ڤه‌ری بادینان زۆر هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیارمان هه‌یه، ئه‌مڕۆ وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش ناو و نازناو و كاره هونه‌رییه‌كانیان ئه‌دره‌وشێنه‌وه( دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عید ، جه‌مال محه‌مه‌د ئه‌دیب و شێخ زاهید بریفكانی و ...تاد) .
یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌نده ڕۆح سۆك و هه‌ست ناسك و ده‌ست و په‌نجه زێڕینه كه‌له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان خزمه‌تێكی زۆری به‌هونه‌ری مۆسیقا و ئاواز و گۆرانی كردووه ، ئه‌ویش هونه‌رمه‌ندی شه‌هید ( زاهید بریفكانی ) یه .
هونه‌رمه‌ند ( شێخ زاهید شێخ مه‌مدوح محسین بریفكانی) له‌نێوه‌ندی هونه‌ریی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا به ( زاهید بریفكانی ) ناسراوه‌و ناوبانگی ده‌ركردووه.
هونه‌رمه‌ند زاهید بریفكانی له‌ناو خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینزا، شاعیر و ئه‌دیب و ڕۆشنفكر ، له‌ڕێكه‌وتی (11/11/1967) له‌شاری دهۆك چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه، شێخ مه‌مدوحی باوكی كه‌سایه‌تیه‌كی دیار و شاعیر و صۆفی و نیشتمانپه‌روه‌رێكی كورد و ، مورشید و ڕابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری له‌ته‌كیه‌ی بریفكان بووه ، بنه‌ماڵه و خانه‌واده‌كه‌یان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌چاوی ڕێز‌و حورمه‌ته‌وه لێیان ڕوانیوه، هونه‌رمه‌ند زاهید بریفكانی له‌ناو ئه‌و كه‌ش و هه‌واو ژینگه ته‌صه‌وف و دنیای شیعر و ئه‌ده‌بدا په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌ی كردووه،
هونه‌رمه‌ند له‌ساڵی (1973) خراوه‌ته به‌رخوێندن ، قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌شاری دهۆك ته‌واوكردووه، ده‌ستپێكی هاتنه ناودنیای هونه‌ر و ئاشنابوون به هونه‌ری مۆسیقا و سروود و گۆرانی له‌ساڵی (1975) له‌ڕێی چالاكی قوتابخانه‌كه‌یه‌وه بووه .
هونه‌رمه‌ند زاهید بریفكانی له‌ناو دوو ژینگه‌دا گه‌شه‌ده‌كات ، لایه‌نی یه‌كه‌م جیهانی ته‌صه‌وف و خوداپه‌رستی ، لایه‌نی دووه‌م دنیای ئه‌ده‌ب و شیعر و مێژوو و ڕۆشنبیری و ده‌نگ و هونه‌ری خۆڕسكی هونه‌رمه‌ندانی ده‌ڤه‌ری بادینان، له‌ته‌مه‌نی ( 12) ساڵیدا دنیای گۆرانی و موزیك و ده‌نگی خۆش و ژه‌نینی ته‌مبووره‌كه‌ی ( محه‌مه‌د عارف جزیری و حه‌سه‌نی جزیری و سه‌عیدئاغای جزیری و نه‌سرین شێروان و ته‌حسین ته‌ها و ...تاد) كه‌مه‌ندكێشی ده‌كه‌ن و ڕۆح و هه‌ستی ئه‌م منداڵه هه‌ست ناسكه داگیر ده‌كه‌ن، به‌ده‌نگ و هونه‌ری ئه‌م كه‌ڵه هونه‌رمه‌ندانه گۆش ده‌كرێت، قاڵبوونه‌وه له‌ناو جۆش و خرۆش و هونه‌ری ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ، زاهیدبریفكانی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت بۆ فێربوونی ژه‌نینی ئامێره‌كانی مۆسیقا، له‌سه‌ره‌تادا حه‌زو خولیای بۆ لای ئامێری ( ئۆكۆردیۆن) هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت، له‌ته‌مه‌نی (13) ساڵیدا بۆمه‌به‌ستی فێربوونی ژه‌نینی ئامێری ئۆكۆردیۆن به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ، ده‌بێته قوتابی له‌لای هونه‌رمه‌ندی به‌توانا ( دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عید) ، ئه‌م قوتابیه ژیكه‌له ڕۆح و هه‌ست ناسكه له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ست و سۆز‌و عه‌شقی بۆ هونه‌ری مۆسیقا ده‌رده‌خات و، له‌لایه‌ن مامۆستا دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عیده‌وه خوێندنه‌وه بۆ تواناكانی ده‌كرێت و پێی ده‌ڵێت ، تۆ ده‌بێت له‌سه‌ر ئامێری ( كه‌مانچه) خۆت ڕابێنی و فێرببی ، چونكه ئه‌و ئامێره مه‌لیكی ئامێره‌كانی مۆسیقایه ،
له‌سه‌ر پێشنیاری مامۆستاكه‌ی ، هونه‌رمه‌ند زاهید بریفكانی ڕۆح و هه‌ستی ئاوێته‌ی ئامێری كه‌مانچه ده‌كات و ده‌بنه دووهاوڕێی گیانی به‌گیانی تا دواساته‌كانی ژیانی ، ڕۆژ به‌ڕۆژ سه‌رنجی مامۆستا دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عید و هاوڕێكانی بۆ ده‌ست و په‌نجه‌و ژه‌نینی پارچه مۆسیقاكانی ڕاده‌كێشێت ، له‌كۆشش و پرۆڤه‌كردن به‌رده‌وام ده‌بێت ، هونه‌رمه‌ند ده‌بێته یه‌كێك له قوتابییه سه‌ركه‌وتوه‌كان،
هونه‌رمه‌ند زاهید بریفكانی وه‌ك ژه‌نیارێكی ئامێری كه‌مانچه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی به‌شداری ده‌كات له فیستڤاڵی شاری ( سه‌ماوه) له‌ساڵی ( 1978) ، هه‌روه‌ها هه‌ردوو فیستڤاڵی شاری سلێمانی و هه‌ولێر له ساڵی (1979) .
له‌دوای به‌شداربوونی له‌و فیستڤاڵ و چالاكییه هونه‌رییانه ، زاهید بریفكانی وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی به‌توانای ژه‌نیاری ئامێری كه‌مانچه ده‌رده‌كه‌وێت، له‌ساڵی (1981) ده‌بێته ئه‌ندامی تیپی هونه‌ری دهۆك، به‌سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عید) ، به‌شداری ته‌واوی چالاكییه هونه‌رییه‌كانی تیپی دهۆك ده‌كات.
خودی هونه‌رمه‌ند زاهید بریفكانی كه‌ئه‌ندامێكی چالاكی تیپی هونه‌ری دهۆك بووه ، به‌ڵام هه‌وڵی ئه‌وه‌شی داوه زانیاری له‌سه‌ر هونه‌ری مۆسیقا به‌ده‌ستبێنێت و پاشخانی هونه‌ری خۆی پێده‌وڵه‌مه‌ندتر بكات، هونه‌رمه‌ند له‌ساڵی (1985) بۆیه‌كه‌مجار كاری ئاماده‌و دابه‌شكردنی مۆسیقای بۆ گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌ند( شاكر محه‌مه‌دئه‌مین ئاكره‌یی) كردووه.
هونه‌رمه‌ند زاهید بریفكانی بۆ مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له‌ساڵی (1988) ڕووده‌كاته زانكۆی ( موصڵ) و له كۆلیژی زانست وه‌رده‌گیرێت، ماوه‌ی دوو ساڵ له كۆلیژ درێژه به‌خوێندن ده‌دات، به‌ڵام له‌به‌ر بارودۆخی سیاسی نه‌یتوانیوه خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو بكات، واز له‌خوێندن دێنێت و له‌ساڵی ( 1990) ڕووده‌كاته ژیانی نامۆیی به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچ ده‌كات ، له‌په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا ( ده‌نیس دارگوڵ) پێی ڕاگه‌یاندم ( هونه‌رمه‌ند شێخ زاهید بریفكانی كه هاته ئه‌وروپا سه‌ره‌تا هاته وڵاتی نه‌مسا، له‌وێ من ناسیم و په‌یوه‌ندیمان پێكه‌وه دروستكرد، خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی هێمن و جوان و هونه‌رمه‌ندێكی ده‌ست و په‌نجه زێرین، زۆر خولیا و حه‌ز و ئاره‌زووی هونه‌ر بوو، ماوه‌ی شه‌ش مانگ پێكه‌وه بووین له‌لای من ده‌مایه‌وه، له‌وماوه‌یه‌دا تیپێكی هونه‌ری دروست كرد له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه، پاش ئه‌و ماوه‌یه به‌ره‌و وڵاتی ( سوید) ڕۆیشت ، ئیتر نه‌مدییه‌وه تا كه‌ناڵی ئاسمانی ( مه‌د تی ڤی) دامه‌زرا جارێكی دیكه له‌وێ به‌یه‌كتر شادبووینه‌وه، له‌وكه‌ناڵه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی موزیكژه‌ن به‌شداری زۆر له پرۆگرامه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه‌ی كرد، هاوكاری زۆر له‌هونه‌رمه‌ندانی كوردستان به‌گشتی بوو، ڕۆژبه‌ڕۆژ ئومێدی سه‌ركه‌وتن له كاره هونه‌رییه‌كانی به‌دیده‌كرا) (1) .
دوای ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند له‌وڵاتی سوید نیشته‌جێ ده‌بێت، جارێكی دیكه به‌گوڕو تینێكی دڵسۆزانه بۆ هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی تێده‌كۆشێ و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی كورد به‌گشتی په‌یداده‌كات و ده‌ست و په‌نجه‌و كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌بێته جێی باس و سه‌رنج له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار و گۆرانیبێژانه وه.
هونه‌رمه‌ند زاهید بریفكانی وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی به‌توانا له‌ژه‌نینی ئامێری كه‌مانچه هاوكار و پشتیوانی هونه‌رمه‌ندان ده‌بێت و به‌شداری چالاكی هونه‌ریی له‌ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و ئه‌مریكای لاتین و ئه‌فریقادا ده‌كات .
له‌ساڵی (1991) هونه‌رمه‌ند به‌شداری كۆنسێرتێكی گه‌وره له‌وڵاتی (هۆڵه‌ندا) به‌به‌شداری هونه‌رمه‌ند ( ته‌حسین ته‌ها 25/10/1941_ 28/5/1995) ده‌كات.
له‌ڕێكه‌وتی ( 12/5/1991) هونه‌رمه‌ند زاهید بریفكانی به‌شداری له‌گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند( شڤانپه‌روه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی جیهانی) له ( له‌نده‌ن) ی پایته‌ختی وڵاتی به‌ریتانیا داده‌كات، سه‌باره‌ت به كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه بۆ ڕه‌وه ملیۆنییه‌كه‌ی باشووری كوردستان .
له‌ساڵی (1992) وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ژه‌نیاری كورد به‌شداری له ئۆركێسترای ( ستۆكهۆڵم ) دا ده‌كات.
له‌ساڵی (1996) له‌فیستڤاڵێكی هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی وڵاتی ( تونس) دا ده‌كات .
له‌ساڵی (1997) له‌فیستڤاڵێكی هونه‌ری له‌وڵاتی ( لوبنان) دا به‌شداری ده‌كات.
هونه‌رمه‌ند زاهید بریفكانی دوای به‌سه‌ربردنی (13) ساڵ له ژیانی ئاواره‌یی و تێكۆشانی هونه‌ری له‌ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا، دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق ، له‌ساڵی (2003) ده‌گه‌ڕێته‌وه ئامێزی خه‌ڵك و نیشتمانه‌كه‌ی .
له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نیشتمان و زێده‌كه‌ی له‌شاری دهۆك له‌ئامێزی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌كه‌یی و دۆست و هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كانی نیشته‌جێ ده‌بێته‌وه و به‌هیوا و ئاواتێكی زۆره‌وه درێژه‌به‌ژیان ده‌داته‌وه.
له‌گه‌ڵ شادبوونه‌وه‌ی به‌جوانیه‌كانی شاره ئازیزه‌كه‌ی شاری دهۆكی ڕه‌نگین ، هونه‌رمه‌ند زاهید بریفكانی كۆمه‌ڵێك گه‌نج و لاوی مۆسیقازانی به‌توانا، كه‌زۆربه‌یان ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان و هه‌ندێكیشیان قوتابی په‌یمانگا بوون له‌ده‌وری خۆی كۆده‌كاته‌وه ، تیپێكی مۆسیقا له (15) هونه‌رمه‌ندی لاو دروست ده‌كات به‌ناوی ( تیپا بادینا یاهونه‌ری ) داده‌مه‌زرێنێ و خۆشیی ده‌بێته سه‌رۆكی تیپی ناوبراو.
دوای دامه‌زراندنی ئه‌و تیپه هونه‌رییه و به‌رده‌وامبوون له‌كارو تێكۆشانی هونه‌ری و به‌شداری له چالاكییه هونه‌رییه‌كانی شاری دهۆك ،
هونه‌رمه‌ند زاهید بریفكانی له‌ساڵی (2004) به‌شداری هه‌ردوو فیستڤاڵی گه‌وره‌ی هونه‌ری له هه‌ردوو وڵاتی ( ساوپاولو _به‌رازیل ) و ( نه‌واكشوت _ مۆریتانیا) ده‌كات.
وه‌ك سه‌ره‌تا ئاماژه‌م پێدا هونه‌رمه‌ند له‌ناو خانه‌واده‌یه‌كی ئایینی و ئه‌ده‌بیدا په‌روه‌رده بووه، ئه‌وه‌ش بێگومان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی هونه‌رمه‌ند داناوه، جگه‌له‌وه‌ی كه هونه‌رمه‌ندێكی به‌تواناو ناوداری كورد بووه، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌وڕێچكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی فه‌رامۆش نه‌كردووه و ، خاوه‌نی خامه‌یه‌كی باڵای جوان بووه و، له‌وبواره‌شدا ئه‌سپی خۆی تاوداوه‌و (5) كتێبی له‌دیوانی ( شێخ شه‌مسه‌دین قوتبی، شێخ نوره‌دین بریفكانی و شێخ مه‌مدوح بریفكانی و ،،تاد) به‌هه‌ردوو ڕێنوسی ( لاتینی و ئه‌لف و بێی عه‌ره‌بی) به‌چاپ گه‌یاندووه ، زیاتر مه‌به‌ستیشی بووه كه خوێنه‌ری هه‌ردوو ڕێنووس لێی بێ به‌ش نه‌بن.
زاهید بریفكانی هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیاری ده‌ست و په‌نجه زێڕین، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ماو ڕێچكه‌یه كاری هونه‌ری ئه‌نجامداوه ، ده‌بێت تێبكۆشیت ، ماندووبیت تابگه‌یته لوتكه، كاتێك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنی به‌رله‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌كاره‌كانت ڕازی بن ، پێویسته خودی هونه‌رمه‌ند له‌دڵه‌وه كاره هونه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نجام دا بێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌نی هونه‌رێكی ده‌وڵه‌مه‌ندین ، پێویسته زیاتر هه‌وڵبده‌ین هونه‌ره‌كه‌مان به میلله‌تانی تر بناسێنین.
له‌ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریی هونه‌رمه‌ند زاهیدبریفكانی له‌هه‌نده‌ران ، كاری زۆری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی كورد كردووه وه‌ك ( گوڵستان ، شڤانپه‌روه‌ر، ناسری ڕه‌زازی ، نه‌جمه‌دینی غوڵامی ، قادری ئه‌لیاسی ، ته‌حسین ته‌ها ، مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی ، له‌یلای فه‌ریقی ، زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا ، ئه‌رده‌ڵان به‌كر و هه‌ڤاڵ ئیبراهیم) .
له (11) به‌رهه‌م( سی دی) هونه‌رمه‌نداندا كاری ئاماده‌كردن و دابه‌شكردنی مۆسیقای ئه‌نجامداوه ، هه‌روه‌ها (3) سی دی مۆسیقای ئاماده‌كردووه و بڵاوی كردۆته‌وه وه‌ك ( سلاڤ ، ئینسرۆمینیتاڵی كوردی و سه‌مفۆنیای ئازادی) .
جیاله‌وه‌ش له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵات هونه‌رمه‌ند ، وه‌ك ژه‌نیارێكی نێوداری كورد به‌شداری له‌چه‌ندین سیمینار و دیدار و به‌رنامه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانی و لوكاڵیه‌كان دا كردووه سه‌باره‌ت به هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی و ئه‌ده‌بی كوردی .
زاهید بریفكانی له‌م به‌رهه‌مه هونه‌ریانه‌ی هونه‌رمه‌ند ( شڤانپه‌روه‌ر) وه‌ك ئاماده‌كردن و دابه‌شكردنی مۆسیقا جێی ده‌ستی دیاره وه‌ك :
1/ زه‌مبیل فرۆش
2/ ڕۆژ و هه‌یڤ
3/ نازێ
4/ یاستار ، ئه‌م به‌رهه‌مه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عید) پێكه‌وه كاریان تێدا كردووه.
هه‌روه‌ها له‌سی دی ( به‌وری به‌وری) خانمه هونه‌رمه‌ند ( گوڵستان).
له‌ساڵی (1994) هونه‌رمه‌ند زاهید بریفكانی به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار ( ئه‌رده‌شیری زه‌به‌رده‌ست، بژاردیلان ، زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا و عه‌بدوڵڵا) به‌رهه‌می ( خه‌می نان) ی له‌وڵاتی سوید بۆ هونه‌رمه‌ند ( ناسر ڕه‌زازی) به‌رهه‌مهێناوه.
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند زاهید بریفكانی به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار ( كاوه‌ی شێخولئیسلامی ، بژار دیلان) ئه‌ركی دابه‌شكردن و ئاماده‌كردنی سی دی ( خان و مان) ی هونه‌رمه‌ند (نه‌جمه‌دینی غوڵامی) ئه‌نجامداوه ، بۆئه‌و مه‌به‌سته پێم باشبوو ڕاو سه‌رنج و خوێندنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند ( نه‌جمه‌دینی غوڵامی) سه‌باره‌ت به هونه‌رمه‌ند زاهید بریفكانی وه‌ربگرم و پێوه‌ندیم پێوه‌كرد و وتی ( هونه‌رمه‌ند زاهید بریفكانی به‌ڕاستی ده‌ست و په‌نجه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاوازی بوو له‌گه‌ڵ ژه‌نیاره‌كانی دیكه‌دا ، به‌ڕاستی بلیمه‌ت بوو له‌ژه‌ندنی كه‌مانچه‌دا، له‌گه‌ڵ كاك زاهید به‌رهه‌می ( خان و مان) مان به‌یه‌كه‌وه كرد، جیاله‌وه‌ش زۆر كۆنسێرتمان پێكه‌وه له‌ئه‌وروپا و ئه‌مریكا كردووه ، له‌سه‌ر شانۆ هه‌ستێكی زۆر جوانی هه‌بوو ، كه‌سێكی زۆر شاره‌زا و به‌سه‌لیقه بوو له ژه‌نینی ئامێره‌كه‌ی خۆیدا ،ئه‌وكارانه‌ی بۆ منی كرد به‌دڵ و به‌گیان به ئۆركێستی كه‌مانات كردی ، هه‌موو كه‌ماناته‌كه خۆی لێیداوه له‌به‌رهه‌می خان و مان دا هه‌رچه‌نده هونه‌رمه‌ندی ئازیز كاك( كاوه‌ی شێخولئیسلامی) هاوكاری بوو، به‌ڵام زیاتر كاكه زاهید یادی به‌خێر هه‌موو كه‌ماناته‌كه خۆی ژه‌ندویه‌تی، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم كاكه زاهید خۆی كه‌سێكی بادینی و زاراوه كرمانجی بوو ، به‌ڵام زۆر شاره‌زایی هه‌بوو له‌موزیكی سۆرانی و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ، زۆر به‌جوانی و به‌ڕۆحێكی پاكه‌وه به‌دڵسۆزیی و شاره‌زاییه‌كی زۆره‌وه مۆسیقای سۆرانی و پارچه‌كانی دیكه‌ی ده‌ژه‌ند) (2).
هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌و هونه‌رمه‌نده گۆرانیبێژه ده‌نگخۆشه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان هونه‌رمه‌ند ( قادری ئه‌لیاسی) زۆر به‌ئه‌مانه‌ته‌وه باس له‌تواناو لێهاتوویی و شاره‌زایی هونه‌رمه‌ندی شه‌هید زاهید بریفكانی ده‌كات ، كه چۆن هاوكار و پشتیوانی بووه له به‌رهه‌مهێنانی سی دی ( شڵه‌وخانان) كه‌له‌سه‌ره‌تای ساڵی (2000) بڵاوكراوه‌ته‌وه ، ( هونه‌رمه‌ند كاكه زاهید بریفكانی هونه‌رمه‌ندێكی خۆشه‌ویست و دڵسۆز بۆ كاره‌كه‌یی و هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی كوردی ، دوای به‌رهه‌می (دووری) كه‌له نه‌ورۆزی (1995) به‌شێوه‌ی كاسێت تۆماركرا، پاش ئاشنابوونم له‌گه‌ڵ زاهید بریفكانی و باسی گیرفانی چۆڵی خۆمم بۆ ناوبراو كرد ، زۆر دڵسۆزانه‌و میهره‌بانانه ئاماده‌یی خۆی نیشان دا كه هاوكارم بێت له تۆماركردنی سی دی (شڵه‌وخانان)،له ( 27/10/199) به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ند ( بژاردیلان) له‌تۆمارگاكه‌ی ئه‌ودا له‌شاری ستۆكهۆڵم ده‌ستكرا به‌تۆماركردنی ئه‌و به‌رهه‌مه و له‌ڕۆژی دواتر ماسترینگه‌كه‌شی ته‌واو بوو، به‌كورتی ئه‌و به‌رهه‌مه له‌باری مۆسیقاوه زۆر جوان و پاك تۆماركرا و به‌یه‌كێك له به‌رهه‌مه سه‌ركه‌وتووه‌كانی مێژووی هونه‌ری گۆرانیی خۆمی ده‌زانم، له‌وه‌رزی زستانی (2014) له‌شاری سلێمانی بووم له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه پێوه‌ندیمان هه‌بوو قسه‌مان كرد پێكه‌وه، به‌گه‌رمییه‌كی زۆره‌وه بانگهێشتی كردم بۆشاری دهۆك ، تا بتوانین دیدار نوێ بكه‌ینه‌وه و هه‌م كارێكی هونه‌ری هاوبه‌شیش پێكه‌وه ئه‌نجام بده‌ین ، له‌به‌رنه‌بوونی كات داواكه‌ی كاكه زاهید بریفكانیم خسته هاتنه‌وه‌ی داهاتوو بۆ كوردستان ، به‌ڵام كاتێك له نۆروێژ بووم ئه‌و هه‌واڵه دڵته‌زێنه‌م بیست كه زاهیدی هونه‌رمه‌ند و هه‌میشه پاك و بێ ئازار له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوژراوه ، خه‌مێكی قوڵ دایگرتم و ئه‌سرینی خه‌مم بۆ ئه‌و كه‌سایه‌تیه جوان بێگه‌رده ڕشت، به‌جوانه‌مه‌رگ بوونی كاكه زاهید بریفكانی ، هونه‌ری كوردی كه‌سێكی خاوه‌ن به‌هره‌و مامۆستایه‌كی لێزان و شاره‌زا و بلیمه‌تی له‌ده‌ست دا ، بۆهه‌میشه هونه‌رمه‌ند و هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویست و به‌رزم له‌كیس چوو) (3) .
هونه‌رمه‌ند زاهید بریفكانی دوای مانه‌وه‌ی (2) ساڵ له‌ناو زێده‌كه‌ی و به‌رده‌وامبوونی له كۆشش و چالاكی هونه‌ری ، له‌ڕێكه‌وتی ( 15/7/2005) له‌گه‌ڵ خاتوو ( ئه‌ڤین ڕه‌شید نه‌عمو) ژیانی هاوسه‌ری پێك دێنێ و به‌روبومی ئه‌و هاوسه‌رگیریه ( كچێكه) .
وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی شاره‌زاو لێهاتوو زاهید بریفكانی له فیستڤاڵی ڕێزگرتن له كه‌سایه‌تی ئایینی و ئه‌دیب و شاعیر ( شێخ مه‌مدوح بریفكانی) له‌ساڵی ( 2005) له‌شاری دهۆك ڕۆڵێكی به‌رچاو ده‌بینێ له‌ئه‌نجامدان و سه‌ركه‌وتنی فیستڤاڵی ناوبراو.
به‌مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن له‌تواناهونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند به‌بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌ڕێكه‌وتی ( 21/6/2006) له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری دهۆك ، به‌پله‌ی ( شاره‌زا) داده‌مه‌زرێت.
هونه‌رمه‌ند زاهید بریفكانی ، هونه‌رمه‌ندێكی كارامه‌و لێهاتوو و دڵسۆز بۆ كاره هونه‌رییه‌كانی ، خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی به‌رز و نه‌رم نیان و میهره‌بان، به‌رده‌وام له‌خه‌می به‌ره‌وپێشبردنی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌یدا بووه، كه‌سێك خۆشه‌ویست بووه له‌نێو هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كانی له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ، كه‌سایه‌تیه‌ك بووه به‌رده‌وام حه‌زو ئاره‌زووی هاوكاری و پشتوانی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه بووه كه پێویستیان به‌ده‌ست و په‌نجه‌ی زێرینی بووه، بۆ زیاتر ناساندنی ئه‌م كه‌سایه‌تیه هانام بۆ هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار ( فاروق باپیر ) برد و وتی : ( ناسینی من و هونه‌رمه‌ند زاهید بریفكانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆساڵی (1978) ئه‌وان له‌دهۆكه‌وه و ئێمه‌ش له ڕواندزه‌وه له‌فیستڤاڵی شاری ( سه‌ماوه) به‌شداربووین له‌وێ ناسیم ، هونه‌رمه‌ندێكی به‌توانا و خاوه‌ن سه‌لیقه‌یه‌كی جوانی هونه‌ری ، هه‌روه‌ها ئێمه له‌په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی موصڵ بووین ، ئه‌ویش له‌زانكۆ بوو، هه‌رده‌رفه‌تی بۆ بڕه‌خسایه خۆی ده‌گه‌یانده لامان و له‌گه‌ڵمان پرۆڤه‌ی ده‌كرد، هه‌رچه‌نده ئه‌و هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌كادیمیی نه‌بوو ، به‌ڵام زۆر شاره‌زا و لێزانانه كاری هونه‌ری ئه‌نجام ده‌دا، ئه‌و كاره هونه‌رییانه‌ی زاهید بریفكانی له‌ته‌واوی ئه‌وروپا ئه‌نجامی دا ، له‌گه‌ڵ ڕێز‌و حورمه‌تم بۆ هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كانم ، هیچ هونه‌رمه‌ندێك وه‌ك زاهیدیان نه‌كردووه به‌وشێوه دڵسۆزییه‌و خه‌مخۆرییه ، چونكه ته‌نها مه‌به‌ستی بوو خزمه‌ت به‌هونه‌ر بكات ، هیچ كات حه‌زی له‌ئه‌نجامدانی هونه‌رێكی ساده‌و ساكار نه‌ده‌كرد، هه‌میشه ده‌یوت ده‌بێت هونه‌رێك ئه‌نجام بده‌ین كه‌له‌دواڕۆژدا ببێته ئه‌رشێفێكی به‌نرخی نه‌ته‌وه‌یی ، هیچ كات هونه‌ره‌كه‌ی به‌رامبه‌ر پاداشت نه‌بوو، وای نیشان ده‌دا ڕێز‌و حورمه‌ت بۆ هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مان دابنێن و له‌داهاتوودا میلله‌ته‌كه‌مان شانازی به‌كاره هونه‌رییه‌كانمانه‌وه بكه‌ین ) (4) .
ئه‌وه هه‌ڵوێست و خوێندنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندێك بێت، هه‌میشه چاو له‌ئاسۆ بێت ، زیاتر خۆی ماندووبكات كه‌هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌گه‌لانی دراوسێ و جیهان بناسێنێ و داواكاریشی له هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار و ده‌نگبێژ ئه‌وه‌بووه كه خزمه‌ت به‌هونه‌ر له‌پێناو هونه‌رێكی هاوچه‌رخ دا و هه‌میشه پشت به فۆلكلۆری ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ببه‌ستێت، به‌ڵام مه‌خابن ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆر ، ده‌ستی چه‌په‌ڵی ناحه‌ز به چرای گه‌شی هونه‌ر ده‌گاته گیانی پاكی هونه‌رمه‌ندێكی خاوه‌ن ئه‌زموون و پڕ به‌خششی هونه‌ری ، خاوه‌نی كه‌سایه‌تی و ڕه‌وشتی به‌رزی مرۆڤایه‌تی ، مرۆڤێك ، هونه‌رمه‌ندێك هه‌میشه به‌هه‌سته جوان و سۆڵۆی كه‌مانچه‌كه‌ی خۆشیی و ئارامیی به‌خشیوه، له‌ڕێی كارێكی نامرۆڤانه ئه‌و ده‌سته چه‌په‌ڵه ڕه‌شه به‌چه‌قۆ هونه‌رمه‌نده ڕۆح شیرنه‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری بادینان و كوردستان به‌گشتی شه‌هید ده‌كات له‌ڕێكه‌وتی (20/3/2016) ، به‌داخه‌وه دوای (48) كاتژمێر جه‌سته‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رزه‌ی كوردستان له‌ڕێكه‌وتی ( 22/3/2016) له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌دۆزرێته‌وه.
پاشان له‌مه‌راسیمێكی شایسته ته‌رمی هونه‌رمه‌ندی زوڵملێكراو ده‌بنه‌وه زێده‌كه‌ی باب و باپیرانی و له‌ته‌كیه‌ی بریفكان به‌خاكی پیرۆزی كوردستانی ده‌سپێرن، ڕۆحی هونه‌رمه‌ند زاهید بریفكانی شاد‌و یاد و یاده‌وه‌رییه كه‌سایه‌تی و هونه‌رییه‌كانی هه‌میشه به‌رزو به‌ڕێزو له‌لوتكه‌ی شكۆداریدا بمێنێته‌وه.
جه‌مالی ده‌لاك ... 29/5/2021 هه‌ولێر .
سه‌رچاوه :
(1) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنكار و ئاماده‌كاری به‌رنامه ( ده‌نیس دارگوڵ) ڕۆژی شه‌ممه (28/5/2022) (ج،د).
(2) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌ڕێی (واتس ئاپه‌وه) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( نه‌جمه‌دینی غوڵامی) له‌وڵاتی ( سوید) له‌ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ( 23/5/2022) ( ج،د).
(3) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌ڕێی (ماسنجه‌ره‌وه) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( قادری ئه‌لیاسی ) له‌وڵاتی ( نه‌رویج) له‌ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ( 21/5/2022) ( ج،د).
(4) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌ڕێی (واتس ئاپه‌وه) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار ( باپیر) له‌وڵاتی ( هۆڵه‌ندا) له‌ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ( 27/5/2022) ( ج،د).
(5) به‌پێویستی ده‌زانم سوپاسگوزاری هه‌ردوو برای ئازیز و هونه‌رمه‌ند ( جه‌مال محه‌مه‌د ئه‌دیب و حه‌سه‌ن بیبو ) بكه‌م كه‌له‌ڕێی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ زانیاری‌یان پێ به‌خشیم. ( ج،د).
زاهید بریفكانی ..ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی له‌لوتكه‌ی گه‌شه‌كردندا، چرای هونه‌رییان كوژانده‌وه...؟!
( 11/11/1967_20/3/2016)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.