Erbil 8°C سێشەممە 10 کانونی یەکەم 23:44

زیاتر لە 95 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی دروستكردنی شەقام بۆ شارۆچكەی سێمێل خەرج كرا

پیران ئه‌میر
100%


بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە سنووری شارەوانیی سێمێل، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٩٥،٢٨٨،٠٠٠ دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی درووستكردنی شەقام لە سێمێل دا.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٠٠٪ی داهاتی فرۆشتنی زەوی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سێمێلە و بە گوێرەی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی درووستكردنی شەقامی ناوخۆیی لە سێمێل بۆ قۆناغی دووەم، خەرج كراوە.
جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شارۆچكەكە دەبێت و هاوكات دەبێتە هۆی ئاسانكاریی هاتوچۆ بۆ شۆفێران و هاووڵاتییانی شارۆچكەی سێمێل.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.