Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 06:52

وەزارەتی ناوخۆ ڕێنمایی تایبەت بە هەڵگرتن و مامەڵەکردن بە چەک دەردەکات

پیران ئه‌میر
100%

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان چەند ڕێنماییەکی تایبەت بە هەڵگرتنی چەک بڵاو کردەوە و جەخت لەسەر جێبەجێکردنی دەکاتەوە و ڕایگەیاندووە کە لەدوای دەرچوونی ئەم ڕێنماییە کار بە هیچ و نووسراو و فەرمانێکی دیکە ناکرێت.

لە بەشێکی نووسراوەکە هاتووە کە ئەو کەسەی داوای هەڵگرتنی چەک دەکات، پێویستە ناونیشان و زانیاری تەواوی ئەو کەسە و  نەبوونی هیچ نەخۆشییەکی دەروونی مەرجێکە بۆ پێدانی مۆڵەت.

هەر بەپێی نووسراوەکە شوێنی تایبەت بۆ مامەڵەکردنی کڕین وفرۆشتن بە چەک دابین دەکرێت کە لە دەرەوەی لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان.

ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەو شوێنانەی چەک دەفرۆشن پێویستە تۆمارێکی تایبەت دابنێت و گشت زانیارییەکانی کڕینی چەکی ئاگرین و تفاقەکەی و چاککردنەوەی تۆمار بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.