یانه‌ی بارسێلۆنا به‌فه‌رمی فرانك كێسی كۆت دیڤواری گواسته‌وه ڕیزه‌كانی و پێشكه‌شی میدیاكانی كرد.
دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆ یاریزانه‌كه، یانه‌ی بارسێلۆنا به ئاماده‌بوونی خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌و ژماره‌یه‌ك له هانده‌رانی و له یاریگای كامپ نۆ بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ فرانك کیسێ واژوو کرد.
لاپۆرتا له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دوای واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه رایگه‌یاند، خۆشحاڵین بە هاتنی کێسی کە هەمیشە ویستویەتی لە کامپ نۆ یاری بکات، ئه‌مڕۆش خه‌ونی ئه‌م یاریزانه هاته دی و بۆته یاریزانی یه‌كێك له باشترین یانه‌كانی جیهان، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا گوتی، ئەوەى چاڤی داوای ده‌کرد توانیمان پێشکەشی بکەین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ڕاهێنه‌ره داوای یاریزانێکی دەکرد کە تایبەتمەندییەکانی تەنها لە کێسیدا هەیه، بۆیه ئومێد ده‌خوازین لە چوار وەرزی داهاتوو كێسی ببێتە جێی متمانەى سەرۆک و ڕاهێنەرو هاندەرانی یانەکەو مێژوویه‌ك له کامپ نۆ تۆماربکات.
لای خۆشیه‌وه كێسی رایگه‌یاند كه رۆژگارێك خەونی ئه‌وه‌بووه ببێته یاریزانی بارسێلۆنا، بۆیه ئه‌وه‌ی ئاره‌زوو و ئومێدی بۆ ده‌خواست به‌دی هات، كێسی گوتیشی ئامانجی سەرەکیمان بردنەوەی نازناوەکانەو لەو پێناوەشدا ئەوەى لە تواناماندا بێت پێشکەشی ده‌كه‌ین.
بارسێلۆنا به‌فه‌رمی فرانك كێسی كۆت دیڤواری گواسته‌وه ڕیزه‌كانی و پێشكه‌شی میدیاكانی كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.