Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 16:08

ئیدارەی ئەمریكا سزای خستە سەر تۆڕی بازرگانی نەوت و پێترۆكیمیای ئێران

کوردستان TV
100%

ئیدارەی ئەمریكا، تۆڕێكی نێودەوڵەتی لە كەس و دامەزراوەكان بە تۆمەتی هاوكاریكردنی ئێران لە فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە پێترۆكیمیاییەكانی بە رۆژهەڵاتی ئاسیا، خستە نێو لیستی سزاكانییەوە.
لەو راگەیەندراوەدا كە لە لایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە، تۆڕێك لە كۆمپانیای وەهمی كە ناوەندەكانیان لە ناوچەی كەنداوە بەكارهێنراوە بۆ ئاسانكردنی گەیاندن و فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە پێترۆكیمیایەكان بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار لە كۆمپانیا ئێرانییەكانەوە بۆ رۆژهەڵاتی ئاسیا.
ئەوەش ئاشكرا كراوە كە تۆڕێكی نێودەوڵەتی لە دامەزراوە و كەسەكان كە كۆمپانیای پێترۆكیمیایی جام-ی ئێرانیش لە نێویاندایە، خراونەتە لیستی سزاكانەوە.
برایەن نیڵسن، راوێژكاری گەنجینە بۆ كاروباری هەواڵگری تیرۆر و دارایی ئەمریكا، لە راگەیەندراوەكەدا گوتوویەتی: "لەكاتێكدا كە ئەمریكا سەبارەت بە پرۆگرامی ئەتۆمی پابەندە بە گەیشتن بە رێككەوتنێك لەگەڵ ئێران، بەردەوام دەبین لە بەكارهێنانی دەسەڵاتی تەواومان بۆ جێبەجێكردنی سزاكان لەسەر فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە پێترۆكیمیاییەكانی ئێران".
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.