Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 11:17

حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان پارە بۆ تەواوکردنی 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دابین دەکات

کوردستان TV
100%


 ئەندامێکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە لە پەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە کە پارە بۆ تەواوکردنی زیاتر لە ٩ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دابین بکات، کە 270 ملیار دیناری پێویستە.

شوان کەریم، ئەندامی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە لە پەرلەمانی کوردستان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: 'لە هەرێمی کوردستان 9 هەزار و 4 یەکەی نیشتەجێبوون هەن کە تەواو نەکراون و بڕیار دراوە بە زووترین کات پارەیان بۆ دابین بکرێت و کارەکانیان تەواو بکرێت و ئێستا سەرقاڵی تەندەرین و دابینکردنی پارەکەن بۆ تەواوکردنیان کە هەریەکەیان بە ڕێژەیەک تەواو کراوە، بۆیە کاریان ئێستا بۆ دەکرێت و لیژنەیان بۆ پێک هێنراوە.

شوان کەریم گوتیشی: بۆ تەواوکردنی ئەو 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە 270 ملیار دیناری پێویستە و حکوومەت بڕیاری داوە پارەیان بۆ دابین بکات، بۆیە ئەمساڵ دەست بە تەواوکردنیان دەکرێت کە هەریەکەیان بە ڕێژەیەک تەواو کراون.

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.