Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 22:43

ئیسرائیل سیستەمێكی پێشكەوتووی بەرگری ئاسمانی ئێرانی كردووەتە ئامانج

کوردستان TV
100%

ڕاپۆرتەكان باس لەوە دەكەن كە ئیسرائیل سیستەمێكی پێشكەوتووی بەرگری ئاسمانی ئێرانی كردووەتە ئامانج.
تەلەفزیۆنی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، ئەو هێرشە ئاسمانییەی كە لە سووریا روویدا، هۆكارەكەی بۆ ئیسرائیل دەگەڕێتەوە و هەوڵەكانی ئێرانی كردووەتە ئامانج .
لەوبارەیەوە رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" لە زاری كەناڵی 12ەوە بڵاویكردەوە، شوێنی هێرشە ئاسمانیەكە كە كەوتۆتە سەر شارۆچكەی حەمیدیە لە نزیك بەندەری تارتۆس، چەكێكی كردووەتە ئامانج كە لە رێگەی دەریاوە گواستراوەتەوە سووریا.
لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، هێرشەكە لە كاتێكدایە "هەنگاوێكی نوێی ئێرانییەكان لە سووریا بۆ هێنانەكایەی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە سەربازییەكانیان هەیە.
ڕۆژی شەممە، ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕژێمی سووریا ڕایگەیاند كە "بۆردومانی ئیسرائیل" شوێنەكانی باشووری شاری تارتۆسی كەنار دەریا كردووەتە ئامانج.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.