Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 10:28

بانكێكی ئەمریكی:  نرخی یەك بەرمیل نەوت دەگاتە 380 دۆلار

کوردستان TV
100%

شرۆڤەكارانی بانكی وەبەرهێنانی بەناوبانگی "جی پی مۆرگان" هۆشدارییان دا لەوەی كە ڕەنگە نرخی نەوتی جیهانی بگاتە 380 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك ئەگەر سزاكانی ئەمریكا و ئەوروپا پاڵ بە ڕووسیاوە بنێت بۆ "جێبەجێكردنی كەمكردنەوەی تۆڵەسەندنەوە لە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو."
لەوبارەیەوە شرۆڤەكارانی بانكی ئەمریكی دەڵێن: بە لەبەرچاوگرتنی پێگەی دارایی بەهێزی مۆسكۆ، ئەو وڵاتە دەتوانێت بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ڕۆژانە بە بڕی 5 ملیۆن بەرمیل كەم بكاتەوە .
بە گوێرەی بۆچوونی شرۆڤەكاران لەم حاڵەتەدا، بۆ زۆربەی جیهان، ئەنجامەكان دەتوانن كارەساتبار بن، چونكە كەمكردنەوەی پێداویستی ڕۆژانە بە بڕی 3 ملیۆن بەرمیل، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ 190 دۆلار بەرز دەكاتەوە، لە كاتێكیشدا ئەگەر سیناریۆكە بۆ 5 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە كەمبكرێتەوە، ئەوا هەر بەرمیلێك نەوت دەگاتە 380 دۆلار.
لەوبارەیەوە شرۆڤەكاران دەڵێن: دیارترین و ئەگەری زۆرترین مەترسی لەگەڵ بەرزكردنەوەی نرخی نەوت (بۆ نەوتی ڕووسیا) ئەوەیە كە ڕەنگە ڕووسیا بەشداری نەكات و لەبری ئەوە تۆڵە بكاتەوە بە كەمكردنەوەی هەناردەكردن.
شرۆڤەكارانی بانكەكە ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئەگەری زۆرە حكومەتی ڕووسیا "تۆڵە" بكاتەوە بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان وەك ڕێگەیەك بۆ زیانگەیاندن بە ڕۆژئاوا، ئاماژەیان بەوە كردووە كە فشارەكان لە بازاڕی جیهانی نەوتدا لە ئێستادا "لە بەرژەوەندی ڕووسیادایە".
ڕۆژی پێنجشەممە ئەلێكساندەر نۆڤاك جێگری سەرۆكوەزیرانی ڕووسیا پێیوابوو كە بیرۆكەی ڕۆژئاوا بۆ داخستنی سنوورداركردنی نرخی نەوتی ڕووسیا بڕیارێكی دیكەی سیاسییە كە دەبێتە هۆی تێكچوونی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخەكان.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.