ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 30-6-2022له یادی 50 ساڵه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك، كۆنسێرتێكی موزیك و گۆرانی له سۆران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یوسف عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری سۆران به زاری كرمانجی راگه‌یاندوه: وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری سۆران كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیك سازده‌كه‌ین بۆ یادی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك، به ناونیشانی ( ده‌نگی ره‌سه‌ن له گۆرانییه‌كانی حه‌سه‌ن زیره‌ك) له‌ژێر چاودێری هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری سۆران رۆژی پێنجشه‌ممه 30/6/2022 كاتژمێر 8ی شه‌و كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیك بۆ گرووپی میوزیكی نه‌ورۆز له پاركی گوڵان له سۆران رێكده‌خات، كه تێیدا چه‌ندین گۆرانی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌گووترێنه‌وه.
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ له سۆران یادی 50 ساڵه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌كرێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.