Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 17:05

رۆژنامەی ئەمریكی: ئێران فەرماندەیەكی سوپای پاسدارانی بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل دەستگیركردووە

کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز لە زاری كەسێكەوە كە پەیوەندییەكی نزیكی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سوپای پاسداران هەیە، بڵاویكردۆتەوە كە دەسەڵاتدارانی ئێران ژەنەڕاڵێكی سوپای پاسدارانیان بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل دەستگیركردووە.
ڕۆژنامەكە لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاندووە كە ژەنەڕاڵ عەلی ناسڕی لە سەرەتای ئەم مانگە بە نهێنی دەستبەسەر كرابوو، كە فەرماندەیەكی باڵای یەكەی پاراستنی زانیاری سوپای پاسداران بووە.
لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە دەستگیركردنی ناسڕی دوای دوو مانگ لە دەستگیركردنی دەیان كارمەندی بەرنامەی پەرەپێدانی مووشەكی وەزارەتی بەرگری بووە، بە گومانی دزەكردنی زانیارییە نهێنییە سەربازییەكان، لەنێویاندا پلانی دیزاینی مووشەكەكان، بۆ ئیسرائیل.
رۆژنامە ئەمریكییەكە لە زاری عەلی عەبتاحی ،جێگری پێشووی سەرۆك كۆماری ئێران بڵاویكردۆتەوەو  كە لەكارلادانی حوسێن تەیب ، بەرپرسی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران لەهەفتەی رابردوودا دانپێدانانێك بووە لەلایەن تارانەوە كە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی ئیسرائیل پێویستی بە سەركردایەتی نوێ هەیە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.