Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 00:05

ئێران چوار هاووڵاتی كورد ده‌ستگیر ده‌كات

کوردستان TV
100%


هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران چوار هاووڵاتی كورد ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌،  چوار هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی ئیبراهیم عەزیزی، موحسین عەزیزی (کوڕی ئیبراهیم)، بەهمەن مەحموودی ئازەر و یەعقووب مەحموودی ئازەر، ڕۆژی دووشەممە 27 ى 6 ى 2022 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیركران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
 
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم چوار هاووڵاتییە و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری وێڕای ئەوەی دەستبەسەریانیان کردووە، ماڵەکانیشیانیان پشکنیوە.

هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.