Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 19:12

زارا محەممەدی ئه‌و ئافره‌ته‌ی ئێران له‌سه‌ر زمانی كوردی سزایدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئازادكرا

کوردستان TV
100%


زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی و بەرپرسی ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی نۆژین دوای 6 مانگ  له‌ بەندکرانی لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌26 ى 6 ى 2022، دوای ئەوەی داواکاری ناوبراو بۆ کەڵک وەرگرتن لە مافی مرەخەسی پەسەند کرا، نێردرایە مرەخەسی.

هەنگاو زانیویەتی کە باری تەندروستی باوکی زارا محەممەدی ناجێگیرە و چەند ڕۆژێکە لە بەشی ICU ڕاگیراوە و ناوەندە ئەمنییەکان بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ باوکی، ڕەزامەندییان نیشان داوە کە بۆ ماوەی 10ڕۆژ مافی مرەخەسی پێبدرێت .

ناردنی زارا محەممەدی بۆ مرەخەسی لە حاڵێکدایە کە ناوەندە ئەمنییەکان نەورۆزی ئەمساڵ لەگەڵ داوای مافی مرەخەسی لەلایەن زارا محەممەدییەوە ڕەزامەندییان نیشان نەدابوو.

زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی و بەرپرسی ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین ڕۆژی شەممە 18ی بەفرانباری 2721 بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای 5 ساڵ بەندکرانەکەی بانگی ناوەندی جێبەجێکردنی سزاکانی سنە کرا و لەوێ دەستبەسەر کرا.


زارا محەممەدی تەمەن 30 ساڵ و بەرپرسی ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین ڕۆژی پێنجشەممە2ی جۆزەردانی 2719 دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵیان هاوکات لەگەڵ دوو کەسی دیکەی ئەندامی ئەنجوومەنی نۆژین دەستبەسەر و دوای 7 مانگ بە دانانی بارمتەی 700 ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا ڕاگەیاندنی ئاکامی کۆتایی دۆسیەکەی ئازاد کرا.


ئەم مامۆستایەی زمانی کوردی لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەری سەعیدی بە تۆمەتی پێکهێنانی گرووپ و دەستە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، سزای 10 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. دەرچوونی سزای 10 ساڵ بەندکران بە تۆمەتی پێکهێنانی گرووپ لە کاتێکدایە کە زارا محەممەدی تەنیا ئەندامی ئەنجوومەنی نۆژین بووە و دادگا ئەو ئەنجوومەنەی لە هەموو تۆمەتەکان بێ بەری کردبوو.


ئەم سزایە ڕەزبەری هەمان ساڵ لەلایەن لقی چوارەمی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر «مستەفا تەیاری» بۆ 5 ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.