Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 13:31

كشانەوەی موقتەدا سەدر عێراق بەرەو ئایندەیەكی تاڵ دەبات ؟

عێراق رووبەڕووی هاوینێكی گەرم بووەتەوە كە مەترسی لەسەر كاردانەوەی ئابووری و ئەمنی لەسەر ناوچەكە و جیهان دروست دەكات 
کوردستان TV
100%

هەرچەندە موقتەدا سەدر،رێبەری رەوتی سەدری لە ساڵی 2008دا بە فەرمی سوپای مەهدی داماڵی، بەڵام زۆرێك لە لایەنگرانی بە چەكدار و ڕێكخراوەوە ماونەتەوە.
بەپێی شیكارییەك كە "بلومبێرگ"ی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە، عێراق رووبەڕووی هاوینێكی گەرم بووەتەوە كە مەترسی لەسەر كاردانەوەی ئابووری و ئەمنی لەسەر ناوچەكە و جیهان دروست دەكات 
شیكارییەكە پێیوایە "ئەنجامی ئەگەری بڕیارەكەی سەدر گەڕانەوەیە بۆ ئەو ناڕەزایەتیانەی كە لە كۆتاییەكانی ساڵی 2019 و سەرەتای 2020 وڵاتی گرتەوە، بەڵام ئەمجارەیان سەرلێشێواوتر دەبێت".
هەروەها شیكارییەكە هۆكاری ئەم كارە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە " سەدر و لایەنگرانی بێزارن دوای ئەوەی لە پێكهێنانی حكومەت شكستیان هێناوە سەرەڕای بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەكان لە هەڵبژاردنە گشتییەكاندا"، ئاماژە بەوەش دەكات كە هەست دەكەن پرۆسەی سیاسی "شكستی هێناوە"، ئەمەش وایان لێدەكات بچنە سەر شەقامەكان بۆ ئەوەی هێزی خۆیان نیشان بدەن”.
نووسەری شیكارییەكە ئاماژە بەوەش دەكات، سەرەڕای ئەوەی " سەدر لە ساڵی 2008 بە فەرمی سوپای مەهدی داماڵیوە، بەڵام زۆرێك لە لایەنگرانی هێشتا چەكدار و ڕێكخراو و مەترسیدارن".
هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا "نەیارەكانی بە پاڵپشتی ئێران، میلیشیای تایبەت بە خۆیان هەیە، هەروەها دەكرێت ململانێكە گەشە بكات و ببێتە شەڕێكی چەكداری، لە ژێر دەسەڵاتێكی ناوەندی لاوازدا كە هەوڵ دەدات دەستوەردان لە هەر ململانێیەكی ناوخۆیی نەكات".
لە شیكارییەكەدا هاتووە كە ئەمە مانای ئەوەیە كە عێراقییەكان ڕووبەڕووی ئایندەیەكی "تاریك" دەبنەوە و ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی خوێناوی لە شەقامەكاندا هەیە و گەورەترین سوودمەندی هەموو ئەمانەش ئێرانە .
چونكە ئێران عێراق وەك كارتێك بەكاردەهێنێت بۆ وروژاندنی كێشە بۆ ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێككەوتنی ئەتۆمی.
هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی كە لە لایەنە شیعەكانی دڵسۆزی ئێران پێكدێت، شوێنی زۆرینەی جێگرەكانی فراكسیۆنی سەدری گرتەوە، كە لەم مانگەدا بەكۆمەڵ دەستیان لە پەرلەمانی عێراق كێشایەوە، بەمەش بووە یەكەم هێزی ناو پەرلەمان .
ژێدەر/ حورڕە
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.