Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 13:42

cnn: لە چەند مانگی ڕابردوودا ئیسرائیل چەندین ئۆپەراسیۆنی نهێنی لە ئێران ئەنجامداوە

کوردستان TV
100%

كاربەدەستانی ئەمەریكا ڕایانگەیاند كە ئیسرائیلییەكان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ژمارەیەكی زۆر ئۆپەراسیۆنی نهێنییان لە ناوخۆی ئێران ئەنجامداوە. 
چەند كاربەدەستێكی ئێستا و پێشووی حكومەتی ئەمریكا بە كەناڵی سی ئێن ئێنیان راگەیاندووە، دەزگا هەواڵگرییەكانی ئیسرائیل هێرشە نهێنییەكانیان بۆ سەر ئامانجە ئەتۆمییەكان و زانایانی ئێران پەرەپێداوە، بەڵام وردەكارییەكی زۆریان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكانیان بە بەرپرسانی ئەمریكا نەداوە.
بە گوتەی ئەم بەرپرسانە، ئیسرائیل لە چەند مانگی ڕابردوودا كوشتنی بە ئامانجدار و ئۆپەراسیۆنەكانی دیكەی ناوچەی خۆڵەمێشی لە دژی ڕژێمی تاران چڕتر كردووەتەوە و هەرچەندە ئەگەری ئەوە نییە شەڕێكی ئاسایی لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا ڕووبدات، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە كە حیسابكردنی هەڵە لە كۆنتڕۆڵ دەربچێت.
هەروەها سی ئێن ئێن دەڵێت: لە زۆربەی حاڵەتەكاندا ئیسرائیل بە فەرمی یان تەنانەت بە شێوەیەكی تایبەت دان بە ڕۆڵی خۆی لە پرۆسەكەدا نانێت.
هەروەها نەفتالی بینیت ،سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی راگەیاندووە، كاتێك ڕژێمی ئێران لە ڕێگەی بریكارەكانییەوە یان ڕاستەوخۆ ئێمە دەكاتە ئامانج، باجەكەی لە ناوخۆی ئێران دەدات. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.