Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:52

دانیێل مێدڤێدێڤ گەیشتە قۆناغی چارەگی كۆتایی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی مایۆركای ئیسپانی

کوردستان TV
100%


 
دانیێل مێدڤێدێڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی یەكەمی ڕیزبەندی تێنسزانانی جیهان گەیشتە قۆناغی چارەگی كۆتایی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی مایۆركای ئیسپانی لە یاری تێنسی سەرزەوی لە ئاستی پیاوان.
 لە قۆناغی دووەمدا، مێدڤێدێڤی خاوەنی نازناوی پارساڵی پاڵەوانێتیەكە بە دوو كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەیەك لە ئەسلان كاراتسێڤی هاونیشتیمانیەكەی و پۆلێنكراوی چلوسێیەمی ڕیزبەندی جیهانی بردەوە، یاریەكە دوو كاتژمێرو حەڤدە خولەكی خایاندو ئەنجامی كۆمەڵەكان چوار شەش، شەش سێ‌، شەش دوو بوو، لە قۆناغی هەشتدا، مێدڤێدێڤ ڕووبەڕووی ڕۆبێرتۆ باوتیستا ئاگوتی ئیسپانی و پۆلێنكراوی بیستەمی ڕیزبەندی جیهان دەبێتەوە.
 لە یاریەكی دیكەی قۆناغی دووەمی هەمان پاڵەوانێتی، ستێفانۆس تسیتسیپاسی یۆنانی و پۆلێنكراوی شەشەمی ڕیزبەندی جیهان بە دوو كۆمەڵەی بێ‌ وەڵام سەركەوتنی لەبەرامبەر ئیا ئیڤاشكای بیلاڕوسی و پۆلێنكراوی چلەمی ڕیزبەندی جیهان تۆماركردو خۆی گەیاندە قۆناغی چارەگی كۆتایی، ئەنجامی كۆمەڵەكانی ئەم یاریەش شەش چوار، شەش چوار بوو، لە قۆناغی داهاتوودا، تسیتسیپاس یاری لەگەڵ ماركۆس گیرۆنی ئەمەریكی و پۆلێنكراوی شەستوحەوتەمی ڕیزبەندی جیهان دەكات.
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.