Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 13:08

به‌رپرسانی ئێران فیلمی"براكانی له‌یلا " له‌نمایش كردنی قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%


به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران نمایش كردنی ،فیلمی سینه‌مایی"براكانی له‌یلا " قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ن.
فیلمی "براكانی له‌یلا"  له‌ده‌رهێنانی سه‌عید ڕۆستایی نواندنی په‌یمان مه‌عادی وئه‌كته‌ری كورد" نه‌وید محه‌مه‌د زاده‌" و ته‌رانه‌ عه‌لیدۆستییه‌ ، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رپه‌رشتكردنی  بڵاوكردنه‌وه‌ی ئێران دا ،نمایشكردنی فیلیمه‌كه‌ی له‌ نێو خۆی ئێران قه‌ده‌غه‌كردووه‌ به‌بیانووی ئه‌وه‌ی به‌بێ ئاگاداری ئه‌وان به‌شداری فیستیڤاڵی "كان"ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌.
شایانی باسه‌ فیستیڤاڵی سینه‌مایی كان، فیستیڤاڵێكی ساڵانه‌یه‌ و له‌ شاری كانی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت،  بۆ خولی 75ـه‌هه‌مینی فیستیڤاڵه‌كه‌  چه‌ندین فیلم له‌سه‌ر ئاستی وڵاتان به‌شدار بوون یه‌كێك له‌وانه‌ فلیمی "براكانی له‌یلا"ی  ئێرانی بوو.
ئا- كامران

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.