Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 13:19

ئێران 2 هاووڵاتی كورد ده‌ستگیر ده‌كات

کوردستان TV
100%


هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران دوو هاووڵاتی كوردیان ده‌ستگیركرد .
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سەلێن" سەر بە شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی فەردین ئەدوایی و ئەکرەم ئەدوایی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 19 ى 6 ى 2022، پاش بانگکران بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای شۆڕشی مەریوان دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکران کە پێشتر بە سەریاندا سەپابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرانەوە.

سەرەتای ئەمساڵ فەردین ئەدوایی و ئەکرەم ئەدوایی بە تۆمەتی هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگای "ئەندامبوون لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) " لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە دادگایی کرابوون کە بە پێی سزاکە فەردین سزای 6 مانگ بەندکران و ئەکرەم سزای 5 مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

ئەم دوو هاووڵاتییە زستانی ساڵی 2021، هاوکات لەگەڵ شەپۆلێکی بەرفراوانی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد دەستبەسەر کرابوون و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی دۆسیەکەیان لە دادگا ئازاد کرابوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.