Erbil 41°C پێنجشەممە 07 تەمووز 16:15

له‌ باسكه‌ی ئیسپانیا ڕیاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بارسێلۆنا تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ زنجیره‌ی یاریه‌ كۆتاییه‌كانی خولی باسكه‌ی یانه‌كانی ئیسپانیاو له‌سێیه‌م یاری نێوانیاندا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌ ئه‌نجامی هه‌شتاو یه‌ك خال به‌رامبه‌ر به‌ شه‌ست و شه‌ش خال سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی بارسیڵۆنا ركابه‌ره‌ ته‌قلیدیه‌كه‌ی تۆمار كرد.
 یاریه‌كه‌ له‌ هۆلی ویزینك سه‌نته‌ر له‌شاری مه‌درید به‌رێوه‌ چوو ، له‌ گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی ریاڵ مه‌درید باشتر ده‌ركه‌وتن و توانیان ئه‌م گێمه‌ به‌ ئه‌نجامی چل وشه‌ش خال به‌رامبه‌ر به‌ سی و نۆ خال له‌ سوودی خۆیان ته‌واو بكه‌ن .
 له‌ گێمی دووه‌میش ئاست به‌رزی یاریزانانی شاهانه‌ به‌رده‌وامی هه‌بوو له‌م گێمه‌ش به‌ئه‌نجامی سی و پێنج خال به‌رامبه‌ر به‌ بیست و حه‌وت خال له‌ پێشه‌وه‌ بوون و یاریه‌كه‌شیان به‌ئه‌نجامی هه‌شتاو یه‌ك خال به‌رامبه‌ر به‌ شه‌ست و شه‌ش خال برده‌وه‌و ئێستا ریاڵ  مه‌درید خاوه‌نی دوو بردنه‌وه‌به‌ و به‌رامبه‌ر به‌ بردنه‌وه‌یه‌ك بۆ بارسیڵۆنا ، به‌یانی یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ چواره‌م یاری نێوانیان جارێكی تر له‌هه‌مان هۆل روبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌و ریاڵ مه‌درید به‌ بردنه‌وه‌ی ده‌بێته‌ پاله‌وانی خوله‌كه‌و له‌ ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌وابۆ دیاری كردنی پاله‌وان ده‌بێ یاری پێنجه‌میش ئه‌نجام بده‌ن . 
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.