Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 06:59

به‌گوێره‌ی ڕاپرسییه‌ك زۆرینه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی ئه‌مه‌ریكا عه‌شقی پیشه‌كه‌یانن

کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی ڕاپرسییه‌ك كه‌ زیاتر له‌ 10 هه‌زار ڕۆژنامه‌نووس به‌شدارییان تێدا كردووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ڕۆژنامه‌نووسان سه‌ره‌ڕای مه‌ترسی و دژواری كاری ڕۆژنامه‌نووسی، عه‌شقی پیشه‌كه‌یانن و خۆشیان ده‌وێت.

ڕاپرسییه‌كه‌‌ ناوەندی لێکۆڵینەوەی پیو (PEW) لەنێوان 16ی مانگی دوو تا 17ی مانگی سێی ئەمساڵ ئه‌نجامی داوه‌ به‌ به‌شداریی 11،889 رۆژنامەوان، ئه‌نجامه‌كه‌شی زۆرینەی رۆژنامەوانانی ئەمریکا سەرەڕای مه‌ترسی و دژواری لە تێکۆشان بۆ ئاشکراکردن و گه‌یشتن به‌ راستییەکان، له‌ كاره‌كانیان بەردەوامن و کەیفیان بە پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی دێت.

له‌ ڕاپرسییه‌كه‌دا ڕێژەی 77%ی رۆژنامەنووسەکان جه‌ختیان كردۆته‌وه‌ ئەگەر جارێکی دیکە دەرفەتی هەڵبژاردنی کارێکیان پێ بدرێت، ئەوا سەرلەنوێ کاری رۆژنامەوانی هەڵدەبژێرنەوە.

به‌شدارانی راپرسییه‌كه‌ سێ لەسەر چواری ئەو ڕۆژنامەوانانه‌ بوون كه‌ تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵییه‌وه‌یه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ پیشەی ڕۆژنامه‌وانی کاریگەری ئەرێنی لەسەر باشبوونی باری دەروونیان هەبووه‌.

هه‌ر له‌ ڕاپرسییه‌كه‌دا داوا لە رۆژنامه‌نووسه‌كان کراوە بە وشەیەک پێناسەی پیشەکەیان بکەن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ 72%ی وشەیەکی نەرێنیان هەڵبژاردوە و ئاماژەیان بە وشەگەلی وەک "بێزار، دژوار، ئاژاوە، حیزبی و گوشاری دەروونی کردووە".

كاتێكیش داوایان لێ كراوه‌ به‌ وشەیەک باسی هەستی خەڵک سه‌باره‌ت به‌ پیشەی رۆژنامەوانی بکەن، تەنیا  3%ی به‌شدارانی ڕاپرسییه‌كه‌ وشەی ئەرێنیان بەکار هێناوە و له‌ بەرامبەریشدا زۆرینەیان ئاماژەیان بەم وشانە کردووە "لایەنگری، ناڕاست، حیزبی و بێ متمانە".

جێی باسه‌ ناوەندی لێکۆلینەوەی پیو دامەزراوەیەکی سەربەخۆیە و له‌ ساڵی 2004 لە واشنتۆن دامەزراوه‌ و ئێستا خاوه‌نی 160 کارمەنده‌.

په‌یامنێر: رەحیم رەشیدی، واشنتۆن

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.