فلیمە سینەماییەكان و زنجیرە تەلەفزیۆنەكان، پێویستی زۆریان بە كارتێكەرە دەنگییەكان دەبێت بۆ ئەوەی گرتەكانیان لە راستی نزیك بێت.
یەكێك لەو كارتێكەرە دەنگیانە ، هاواركردنە ئەویش چەندین جۆری هەیە هاواری ترس ، هاواری خەماوی ، هاواری خۆشی .
خاتوونێكی هونەرمەند بەناوی (ئاشلی پیدڵۆنە) بەهرەیەكی زۆر باشی هەیە لە هاواركردن ، دەشتوانێ هەموو جۆرەكانی هاواركردن بە شێوەیەكی نایاب ئەنجام بدات ،هەر لەرێگەی ئەم بەهرەیەوە تائێستا تەنیا لەرێگەی دەنگی و هاواركردن بەشدار چەندین فیلمی سینەمایی و زنجیرەی تەلەفزیۆنی كردووە .
ئاشلی لەرێگەی بەشداری كردنی لە فیلمەكان و زنجیرە تەلەفزیۆنەكان پارەیەكی باشی دەست دەكەوێت، هەر بۆ ئەو مەبەستە زۆرێك لە دەرهێنەرەكان پەیوەندی پێوەدەكەن و گربەستی لەگەڵ دا دەكەن .
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.