Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 20:45

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا گۆڵدن ستیت سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بۆستن سه‌لتێكس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ركابه‌ریه‌كانی خولی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین، له‌میانی زنجیره‌ یاریه‌كانی كۆتایی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، له‌پێنجه‌م رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كۆتایی، تیپی باسكه‌ی گۆڵدن ستیت توانی به‌ئه‌نجامی سه‌دو چوار خاڵ به‌رامبه‌ر به‌نه‌وه‌دو چوار خاڵ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیپی باسكه‌ی بۆستن سه‌لتێكس تۆمار بكات.
 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ كۆی بردنه‌وه‌كانی ئه‌م تیپه‌ بووه‌ سێ بردنه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌دوو بردنه‌وه‌، گۆلدن ته‌نیا پێویستی به‌یه‌ك بردنه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نازناوی وه‌رزی ئه‌مسال له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلابكاته‌وه‌، له‌نیوه‌ی یه‌كه‌م یاریه‌كه‌ یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌گه‌رم و گوری ده‌ستیان به‌ركابه‌ری كرد، یاریزانانی گۆڵدن ستیت كۆنترۆلی یاریه‌كه‌یان كردو ئه‌م نیوه‌یه‌ به‌ئه‌نجامی په‌نجاو یه‌ك خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سی و نۆ خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی گۆڵدن ستیت بوو، له‌نیوه‌ی دووه‌م گۆڵدن ستیت مكوربوو له‌سه‌ر بردنه‌وه‌.
 دواجار یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی سه‌دو چوار خاڵ به‌رامبه‌ر به‌نه‌وه‌دو چوار خاڵ برده‌وه‌، به‌مجۆره‌ یاری داهاتوو كه‌ رۆژی هه‌ینی داهاتوو به‌رێوه‌ده‌چێـت، بۆ هه‌ردوولا چاره‌نووسازه‌ له‌پێناو بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ بۆ گۆڵدن ستیت و له‌پێناو به‌رده‌وامی ركابه‌ری بۆ بۆستن سه‌لتێكس.   

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.