Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 09:40

تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە ڤێنیزوێلا تۆمار کرا

کوردستان TV
100%

لە وڵاتی ڤێنیزوێلا لە ئەمریکای باشوور، یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون تۆمار کرا.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی ڤێنیزوێلاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە حاڵەتەکە لە میانی کۆنترۆڵ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سیمۆن بۆلیڤار لە کاراکاس-ی پایتەخت تۆمار کراوە.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە دەستبەجێ نەخۆشەکە جیاکراوەتەوە و، هاتووە؛ نەخۆشەکە لە شاری مەدریدی ئیسپانیاوە هاتووەتە وڵاتەوە و لە بەرشەلۆنە بەرکەوتنی لەگەڵ دوو کەسدا هەبووە.

- ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون

لە کاتێکدا رێکخراوی تەندروستیی جیهانی تا ئێستا ٨٠ حاڵەتی تووشبوونی بە ئاوڵەی مەیمون پشتڕاست کردووەتەوە، لە ئێستا بەدواداچوون و توێژینەوە لەسەر ٥٠ حاڵەتی دیکە دەکات.

ئاوڵەی مەیمون کە یەکێکە لە نەخۆشیە دەگمەنەکان و بەهۆی ڤایرۆسێکی پەتای ناوچەیی (ئیندێمیک)ەوە دروست دەبێت بەپێی جۆرەکەی دەکرێت بە دوو بەشەوە؛ جۆری کۆنگۆ و خۆرئاوای ئەفریقا.

ڤایرۆسی جۆری کۆنگۆ بە رێژەی سەدا 10 مەترسی مردنی هەیە، بەڵام جۆری خۆرئاوای ئەفریقا لە دوو حاڵەتی توشبووندا لە یەکێکیاندا سەدا یەک نەخۆشەکە رووبەڕووی مەترسی مردن دەبێتەوە.

ڤایرۆسەکە کە بە گشتیی لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و بە دەگمەن بەهۆی بەرکەوتنەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە، لە جەستەدا دەبێتە هۆی دروستبوونی تای بەرز و خوران.

جیهان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.