Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:27

یاریزانی ئیتاڵی ماتیۆ بێرتینی گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی شتوتگارت

کوردستان TV
100%


 
 له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان و له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی شتوتگارتی ئه‌ڵمانی، یاریزانی ئیتاڵی ماتیۆ بێرتینی پۆلێنكراوی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان و خاوه‌نی نازناوی ساڵی دووهه‌زارونۆزده‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ لۆرێنزۆ سۆنێگۆی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی و پۆلێنكراوی سیی و دووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی.
 ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ سێ شه‌ش، شه‌ش سێ، شه‌ش چوار بوو، له‌ قۆناغی داهاتوودا، بێرتینی ڕووبه‌ڕووی بێنجامین بۆنزی فه‌ڕه‌نسی و پۆلێنكراوی په‌نجاوهه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه‌.
 هه‌ر له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی هه‌مان پاڵه‌وانێتی، تێنسزانی به‌ناوبانگی بریتانی ئاندی مۆرای پۆلێنكراوی شه‌ستوهه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ستێفانۆس سیسیپاسی یۆنانی و پۆلێنكراوی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو بلیتێكی قۆناغی پێش كۆتایی به‌ده‌ستهێنا، مۆرای هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یاریه‌كه‌ی به‌ ئه‌نجامی حه‌وت شه‌ش، شه‌ش سێ به‌ سوودی خۆی ته‌واوكردو له‌ قۆناغی داهاتوودا، یاری له‌گه‌ڵ نیك كیریۆسی ئوستڕالی و پۆلێنكراوی حه‌فتاوهه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌كات .
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.