Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 06:22

ئێران سێ هاوڵاتی كوردی له‌سێداره‌ دا

کوردستان TV
100%

سزای سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی کەماڵ بەیانی راد، خەسرەو تارک و ستار ئەرغەندە کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەیان بە سەردا سەپابوو، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی راپۆرتی رێكخراوی هەنگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ستار ئەرغەندە تەمەن 44 ساڵ و خەڵکی مەلەکشایی لە 18 ساڵ پێشەوە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لە بەندیخانە بووە. ناوبراو دوو ساڵ پێشتر بۆ ماوەیەک ئازاد کراوە و پاشان دەستبەسەر کراوەتەوە.

شایانی باسە ستار ئەرغەندە خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە و لە ماوەی ئەو ساڵانەی کە دەستبەسەر بووە دانی بەوەدا نەنابوو کە کەسێکی کوشتووە و هیچ بەڵگەیەک کە بیسەلمێنێت ناوبراو بکوژ بووە لە بەر دەست نەبووە و تەنیا بە پێی (زانستی دادوەر) سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە.

خەسرەو تارک تەمەن 45 ساڵ و خەڵکی مەلەکشایی و دانیشتووی ئیلام بووە. ناوبراو حه‌وت ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

هەروەها، کەماڵ بەیانی راد، خەڵکی ئیلام پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.