Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 06:10

لە خولی نەتەوەكانی ئەوروپا سكۆتلەندا بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە ئەرمینیای بردەوە

کوردستان TV
100%


 لە ڕكابەریەكانی قۆناغی یەكەمی خولی نەتەوەكانی ئەوروپاو لە گڕوپی یەكەمی ئاستی دووەمدا، هەڵبژاردەی سكۆتلەندا بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی ئەرمینیای میوانی بردەوە.
 هەردوو گۆڵەكەی سكۆتلەندا لە گێمی یەكەمی یاریەكە تۆماركرا، لە خولەكی بیستوهەشتدا، یاریزان ئەنتۆنی ڕالستۆن گۆڵێكی بۆ سكۆتلەندا تۆماركرد، پاشان یاریزان سكۆت ماكێنا گۆڵی دووەمی تیپی میوانداری لە خولەكی چل بەدەستهێنا.
 بەم بردنەوەش هەڵبژاردەی سكۆتلەندا یەكەم سێ‌ خاڵی لە قۆناغی یەكەمی نەیشن لیگ مسۆگەركردو لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپەكەی دێت.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.