دوای ئه‌وه‌ی گوته‌بێژی پارتێكی هیندستان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) بابه‌تێكی سوكایه‌تیكردنی له‌سه‌ر محه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و هاوژینه‌كه‌ی عائیشه بڵاو كرده‌وه، موفتییه‌كی وڵاتی میسڕ داوای له وڵاتانی جیهان كرد پێویسته یاسایه‌كی تایبه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌تاواندانانی سوكایه‌تیكردن به ئایینه‌كان دابنرێ.
شه‌وقی عه‌لام موفتی میسڕ ڕایگه‌یاند: پێویسته یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربكرێ كه تێیدا سوكایه‌تكردن به هه‌ر ئایین و پێغه‌مبه‌ر و پێشه‌وا و هێمایه‌كی ئایین به تاوان دابنرێ و له‌سه‌ر ئاستی جیهان سزای بۆ دابنرێ بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی له‌نێوان وڵاتانی جیهان.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر سوكایه‌تییه‌ك به ئایین و پێغه‌مبه‌ران و پیاوانی ئایینی هه‌ستی توندوتیژی و ئاژاوه و ڕكابه‌ری و جه‌نگ له جیهان دروست ده‌كات، بۆیه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه جیهانییه‌كان بێنه سه‌رخه‌ت و ڕووبه‌ڕووی هه‌ر سوكایه‌تی و ئاژاوه و توندوتیژییه‌ك ببنه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بۆ نموونه ئه‌و سوكایه‌تییه‌ی كه له هیندستان به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ر كراوه، هه‌ستی زیاتر له ملیارێك و نیو موسڵمان له جیهاندا بریندار كراوه، بۆیه پێویسته ڕووبه‌ڕووی ئه‌م سوكایه‌تی و هه‌ر سوكایه‌تییه‌كی تری ئایینی ببینه‌وه كه ده‌بێته هۆكار بۆ چاندنی ڕق و كینه له‌نێو كۆمه‌ڵگه و شوێنكه‌وتووانی ئایین له جیهاندا.
جێی باسه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا ناریندرا مۆدی گوته‌بێژی پارتی بهاراتیا گاناتا كه ئێستا له هیندستان ده‌سه‌ڵاتداره، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) بابه‌تێكی بڵاو كردبووه‌وه و تێیدا ڕه‌خنه‌ی له پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری محه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌گه‌ڵ عائیشه‌ی دایكی ئیمانداران گرتبوو به‌هۆی بچووكی ته‌مه‌نییه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.