Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:52

ئێران.. 16 چاڵاكوانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد به‌ به‌ندكردن سزا ده‌درێن

کوردستان TV
100%


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی 5 ى 2022دا، لانی کەم 16 چالاکی سیاسی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دادگایی کراون و سزای 27 ساڵ و 3 مانگ و 1 ڕۆژ بەندکران و هەروەها 7 ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێڕدراویان بە سەردا سەپێندراوه‌.


زیاترین سزاکان کە 10 حاڵەتە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد حوسێن سەعیدی بە سەر چالاکانی کورد سەپاوە.

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکی سیاسی: 16 حاڵەت کە دەکاتە 100٪ی کۆی حاڵەتەکان
چالاکی مەدەنی: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە
چالاکی مەزهەبی: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە

جیاکردنەوە بەپێی پارێزگاکان
کرماشان: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە
سنە: 11 حاڵەت (١ چالاکی ژن و 10 چالاکی پیاو)
ئورمیە: 5 حاڵەت (٢ چالاکی ژن و 3 چالاکی پیاو)
ئیلام: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە

ئەو دادگایەی کە سزاکەی سەپاندووە
لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە: 10 حاڵەت
لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەریوان: 1 حاڵەت
لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهاباد: 3 حاڵەت
لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە: 1 حاڵەت
لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی پیرانشار: 1 حاڵەت


ناوی ئەو کەسانە بە شێوەی خوارەوەیە؛

1- خالید سەیف پەناهی خەڵکی سنە سزای91 ڕۆژ بەندکران
2- ئالان برزویی خەڵکی مەریوان سزای 6 مانگ بەندکران
3- حوسێن ئیبراهیم حەمزە خەڵکی بۆکان سزای 5 ساڵ و 7 مانگ و15 ڕۆژ بەندکران
4- جەماڵ یووسفی خەڵکی بۆکان سزای 5 ساڵ و 7 مانگ و 15 ڕۆژ بەندکران
5- ئەفشین حوسێن پەناهی خەڵکی دێولان سزای 1 ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو
6- عەلی ئەڵڵاو وەیسی خەڵکی سنە سزای 2 ساڵ بەندکران
7- فەردین ڕەحیمی خەڵکی سنە سزای 2 ساڵ بەندکران
8- قانع خاتری خەڵکی سنە سزای 2 ساڵ بەندکران
9- مەرزیە موراد وەیسی خەڵکی سنە سزای 2 ساڵ بەندکران
10- سیروان عەبدوڵڵایی خەڵکی سنە سزای 2 ساڵ بەندکران
11- مەهدی سەیفی خەڵکی سنە سزای 2 ساڵ بەندکران
12- عەتا ڕەزا ڕوبابی خەڵکی سنە سزای 2 ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو
13- محەممەد ڕەسووڵ ئەلیاسی خەڵکی پیرانشار سزای 18 مانگ بەندکران
14- سامان میرەکی خەڵکی سنە سزای 6 مانگ بەندکران
15- نەخشین ئەحمەدی خەڵکی مەهاباد سزای 3 مانگ بەندکران
16- نەرمین ئەحمەدئابادی خەڵکی بۆکان سزای 1 ساڵ بەندکران و 4 ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.