Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 06:16

هێزە ئەمنییەكانی ئێران بە توندی دەستوەردان لە خۆپیشاندانەكان دەكەن

کوردستان TV
100%

هێزە ئەمنییەكانی ئێران بەتوندی دەستیان وەردایە ئەو خۆپیشاندانانەی دوای داڕووخانی باڵەخانەیەكی 10 نهۆمی لە شاری ئابادان سەربە پارێزگای خوزستان دەستی پێ كردووە.
بەپێی ئەو گرتانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كراونەتەوە شەوی رابردوو، سەدان كەس لە ئابادان بەهۆی داڕووخانی باڵەخانەكەوە كاردانەوەیان نیشان دا بەرامبەر بەرپرسانی شارەكە.
لە گرتەكاندا دەردەكەوێت خۆپیشاندەران دروشم لە دژی حكوومەت، ئیدارەدانی وڵات و جێبەجێكارانی دروستكردنی باڵەخانەكە دەڵێنەوە و بەریەككەوتن لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان دروست دەبێت.
لە گرتەكاندا دەردەكەوێت هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسكڕێژ بەرامبەر خۆپیشاندەران بەكاردەهێنن و تەقەیان لێ دەكەن.
هەر لە كاتی خۆپیشاندانەكانی ئاباداندا، هەروەها لە چەند ناوچەیەكی بوشەهیر و تارانیش خۆپیشاندان ئەنجام درا.
نزیكەی یەك هەفتەیە خۆپیشاندانەكان بەردەوامن و هێشتا راگەیەندراوی فەرمی بڵاو نەكراوەتەوە لەبارەی ژمارەی بریندارانەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.