ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م وڵاتی ئیماڕات به‌فه‌رمی تووشبوونی نوێی نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموونی له وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیماڕات له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به فه‌رمی تووشبوونی 3 حاڵه‌تی نوێی نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموونمان له وڵات تۆمار كرد.
داواشی له هاووڵاتییانی ئیماڕات كرد ڕه‌چاوی ڕێنماییه‌كانی خۆپاراستن بكه‌ن بۆ دووربوون له نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕۆژی 24ی ئه‌م مانگه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیماڕات یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوونی نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموونی له وڵاته‌كه‌یان ڕاگه‌یاندبوو.
لای خۆیه‌وه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه له كۆی 20 وڵاتی جیهان تا ئێستا 200 حاڵه‌تی تووشبوونی ئاوڵه‌ی مه‌یموونیان دۆزیوه‌ته‌وه.
دكتۆر دێڤید هێیمه‌ن كه ڕاوێژكاره له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاندبوو كه گومانیان هه‌یه هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ئاوڵه‌ی مه‌یموون به‌هۆی ئه‌نجامدانی سێكسی به‌كۆمه‌ڵ بێت له‌نێوان هاوڕه‌گه‌زخوازاندا و سه‌ره‌تاش له ئه‌وروپا له هه‌ردوو وڵاتی ئیسپانیا و به‌لجیكا بڵاو بووبێته‌وه.
نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموون سه‌رچاوه‌كه‌ی له ڤایرۆسێك سه‌رهه‌ڵده‌دات و نیشانه سه‌ره‌كییه‌كانیشی دروستبوونی تایه‌كی توند و هه‌ڵئاوسان و سووربوونه‌وه‌ی پێسته له مرۆڤدا.
ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یموون بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵانی هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو وڵاتی كۆنگۆی دیموكراتی دۆزرابووه‌وه، دواتریش حاڵه‌ته‌كان له وڵاتانی ڕۆژئاوای ئه‌فریقیا زیاتر به‌ده‌ركه‌وتن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مه‌ترسیداری نه‌خۆشییه‌كه دوو جۆری هه‌یه، یه‌كێكیان ڤایرۆسی كۆنگۆی پێ ده‌ڵێن كه ئه‌مه‌یان مه‌ترسیداره و ڕێژه‌ی مردن تێیدا بریتییه له 10%، جۆره‌كه‌ی تریان سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ڕۆژئاوای ئه‌فریقیاوه‌یه و ئه‌م جۆره‌یان مه‌ترسیدارییه‌كه‌ی كه‌متره و ڕێژه‌ی مردن تێیدا بریتییه 1%.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.