له شه‌شه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی پله‌ی ئۆفی خولی باسكه‌ی تیپه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به ئێن بی ئه‌ی و له گڕوپی ڕۆژهه‌ڵاتی خوله‌كه‌دا، تیپی مه‌یامی هیت سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به سه‌دویازده خاڵ به‌رامبه‌ر به سه‌دوسێ خاڵ له تیپی بۆستن سێلتیكسی میوانداری برده‌وه.
له نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا، مه‌یامی به چلوهه‌شت خاڵ به‌رامبه‌ر به چلوشه‌ش خاڵ له‌پێش میوانداره‌كه‌ی بوو، له نیوه‌ی دووه‌میش ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی تیپی میوان درێژه‌ی هه‌بوو تا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی به جیاوازی هه‌شت خاڵ به سوودی خۆی ته‌واوكرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ردوو تیپ له قۆناغی پێش كۆتایی به سێ سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون، یاریزان جیمی باتلێر ڕۆڵی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی مه‌یامی بینی و چلوحه‌وت خاڵی له یاریه‌كه تۆماركرد، به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه هه‌ردوو تیپ له دوایین یاری یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی نێوانیان له قۆناغی پێش كۆتایی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و براوه‌یان ده‌گاته یاری كۆتایی و ڕووبه‌ڕووی گۆڵدن سته‌یت واریۆرز ده‌بێته‌وه.
له باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا مه‌یامی هیت سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بۆستن سێلتیكس تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.